𝐌𝐞𝐞𝐭𝐢𝐧𝐠

46 15 41
                                    



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Yeonjun's P.O.V

"بـەڵام من نامەوێـت"

"یۆنجوون! ئەوە بکە کە دەیڵێـم! نامەوێ توشی شەرمەزاریم بکەی بەرامبـەر خەڵـکی"

" ئـەوە بکە کە باوکـت دەیڵێـت! ئەو خوانە بۆ ئێمە گرنـگە هەروەها ئەو خێزانەش بـۆ باوکت گـرنگن نامەوێ بپـرسن بۆچی کوڕەکەتـان نەهاتووە، ئێستـاش بڕۆ خۆت ئامادە بکـە"

هەناسەیەکی قوڵم داوە و چوومە ژوورەکەم، بە توڕەیی دەستە جلـێکم دەرهێنـا و پۆشیم. باوەڕ ناکەم خەریکە کۆنتڕۆڵـی هەموو شتێکم دەکەن. ڕێزیـان دەگرم چونکە باوکـم و دایکـمن... نامـەوێ سنوور ببەزێـنم

بەڵام... پێم وابێت کچێکیـان هەیە؟ باوکم بە نیازی چییە بۆ خاتـری خوا؟ نەفرەت لەو ناخوانـەش من تەنانەن ناتوانم لەگەڵ ئەو ئافرەت و پیاوە لەسەر هەمان سفرە دابنـیشم...

کەمێـک وەستام... مـن خۆم هۆکاری ئەمانەم... بە دەستەکانی خۆم خێزانەکەمم پـارچەپـارچەکرد... ئیتر دەمـت داخەوە و گلەیـی مەکە! تۆ تەنانەت مافی ژیـانت نییە

بەرامبـەر ئاوێنـەکە وەستـام، عەترێکم بەسەر  خۆمدا پڕژانـد و چوومە دەرەوە، گەڕامـەوە لای دایـک باوکـم کە لە هۆڵەکە چاوەڕێیـان دەکردم، دایـکم کە منی بینی برۆیەکی بەرز کردەوە

"ئێمـە ناچین بۆ تەعزێ ئەم جلە ڕەشە چیـیە؟"

"یوونـا وازی لێ بھێنە، خەریکە درەنگ دەبێـت با بڕۆین"

بە دوای ئەواندا ڕۆیشتـم، سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکە دەستی کرد بە لێخوڕیـن، بە بێدەنگی دانیـشتم بەڵام لەپڕ باوکم دەستی بە قسەکردن کرد

"ئـەو ماڵەی بۆی دەڕۆین هاوڕێیەکی کۆنی مـنە، خێزانەکانمان یەکتری دەناسن بۆیە ئێمەیـان بانگهێشت کردەوە. چەند منـداڵێکیـان هەیە هەوڵ بدە خۆتیـان لەگەڵ بگونجـێنی"

"هیۆنجوون... ئایا بەڕێز لیی دەربارەی کچەکەی قسەیکرد؟"

"نـەخێـر... بەڵام ئەوەندەی بزانم هاوتەمەنی یۆنجوونـە"

"زۆر چـاکە"

بە تووندی مشتی دەستـمم گوشی، تکـایە با ئەوە نەبـێ کە بیـری لێ دەکەمەوە! سوێـند دەخۆم بەرگەی ئەوە ناگرم و کاردانەوەم دەبێـت بەرامبـەریـان...

ئۆتۆمبێلەکە وەستـا و سەیری دەرەوەم کرد، سەرسـام بووم کە لە شوێنـێکی ناسراوە وەستـاین، ئای خوایـە... سەیری باوکـمم کرد لە دواوە خەریکی مۆبایلەکەی بوو پاشان سەیری دەرەوەی کرد

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now