𝐖𝐚𝐢𝐭𝐢𝐧𝐠

42 16 44
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺ "مـیرا نانی نیوەڕۆ ناخۆیت؟"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
"مـیرا نانی نیوەڕۆ ناخۆیت؟"

"لە دەرەوە دەیخۆم"

"کەواتە بۆچی بەم جۆرە خۆت گۆڕیووە؟"

"پێت نـاڵێم"

"چی؟ ئەی من باشترین برای تۆ نیم؟ دەی پێم بڵێ"

"گەر وایە... پێشبینی بکە"

عەترەکەم بەسەرخۆمدا پڕژاند و دواجار سەیرێکی خۆمم کرد، نایاب دەردەکەوم

سەیرێکی براکەمم کرد بە نامۆیی سەرنجی دەدام، دوێـنێ شەو دوای ئەوەی گەڕامەوە قسەم لەگەڵ کەس نەکرد، ئەمڕۆ تەنانەت نانی بەیانیـشم نەخوارد و ئێستـاش دەچمە دەرەوە نان بخۆم بەر لەوەی یۆنجوون  بـبـینم

"بوەستە... تۆ دەچیـتە ژوان؟"

"بەڵێ ئوپـا"

"واھ بەڕاستتە؟ لەگەڵ کێ؟ ئەو کوڕەی ئەو ڕۆژە هات بە دواتدا؟"

"خۆیەتی"

"ئای خوایە من درامایەکم لەدەست چووە! کەوایە دەچنە کوێ؟"

"نـازانم..."

"مـیرا ئاگاداری خۆتـبە باشە؟ زۆر زێدەڕۆیی مەکەن و گەر شتێک بوو ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوەبکە"

"خەمت نەبێ ئوپـا من باش دەبم، کەوایـە من دەڕۆم"

"بـاشە"

لە ژوورەکەم هاتمەدەوە یەکسەر ڕوخساری ئەو گەمژەیەم بینی، ئەوم تێـپەڕاند و چوومە نهۆمی خوارەوە ئەمجارە دایکمم بینی، ویستی قسە بکات بەڵام من پێشی کەوتمەوە

"لە دەرەوە نان دەخۆم دایکە خەمی منت نەبێت"

"ئـاگاداری خۆتبە کچەکەم"

"بـاشە"

خەریـکی لەپێکردنی پێڵاوەکانم بووم ڕوسێـلم بینی لە دەرەوە دەهاتەوە، واو لە کەیەوە ماڵی ئێمـە ئەوەندە قەرەباڵغ بووە؟ تش فەرامۆشم کرد و چوومە دەرەوە

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now