𝐀𝐭 𝐥𝐚𝐬𝐭

100 27 95
                                    

کۆمێنت جێبێڵن لەنێو دێڕەکان 🫶

خوێندنەوەیەکی باش ✨🌷


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
بە بێدەنگی لەسەر مێزەکە کۆببوینەوە و کەسمان قسەمان نەدەکرد تەنها جار-جارە ئاگادار بووم یۆنجوون ئاماژەیەکی بە کوڕەکان دەدا و دوبارە دۆخەکە وەک خۆی لێ دەهاتەوە

خەریک بوو بێ ئارام بم بەڵام لە کۆتاییدا بچوکترینیان قسەی کرد

"باشە من دەست پێدەکەم هەرچەندە نازانم باسی چی بکەم… "

"کێشە نییە کای من پێویستە ڕوونکردنەوە بدەم"

یۆنجوون قسەکەی بە کای بڕی و سەیری کردم

"میرا، دەتەوێ خۆت بپرسی یان من شتەکان ڕوون بکەمەوە؟"

"خۆم پرسیار دەکەم"

لەگەڵ قسەکەم خۆی ڕێککردەوە و جددی بوو

با دەست بکەین بە شیکارکردنی مەتەڵەکان میرا....!

"لە سەرەتادا چ پیلانێکتان هەبوو؟ وە دەربارەی باهی و دایۆن قسە بکە تکایە"

"باشە، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار قسەم لەگەڵ تۆ کرد شتێک لەناخەوە پاڵی نام تا زیاتر قسەت لەگەڵ بکەم، وە هەوڵی ئەوەم دا ببم بە هاوڕێت بەڵام قبوڵت نەدەکرد، لەگەڵ ئەوەش داوام لە باهی و دایۆن کرد ببن بە هاوڕێت پاشان… ئەگەر بیرت بێت ڕۆژێک دڵت شکاندم… بەڕاستی خەمبار بووم بە قسەکانت و کۆڵم دا لە نزیک بوونەوە لێت… بەڵام خۆشبەختانە خۆت گەڕایتەوە و دەستت کرد بە گفتوگۆ کردن لەگەڵم، لەو ماوەیەی بەیەکەوە بووین هەستم کرد بەرە-بەرە تۆم بەدڵ دەبێت زیاتر لە هاوڕێیەک زۆر هەوڵم دا تا ئەو هەستانە کپ بکەم بەڵام سەرکەوتوو نەبووم، ئەو ڕۆژەی ویستم دەربارەی پەیوەندیەکەمان قسە بکەم تۆ هاتیت و قسەی سەیرت کرد نەمدەزانی چی ڕوویداوە تەنھا بیرم بۆ ئەوە چوو کە ئەو کوڕە… جیۆنگ سۆنگ هەوڵی دابێت نێوانمان تێکبدات، چوومە لای ئەو و… شەڕم لەگەڵی کرد بەڵام سووربوو لەسەر ئەوەی ئاگاداری هیچ نییە، بێ هیوا بووم… زۆر بێ هیوا بووم دەمویست قسەت لەگەڵ بکەم بەڵام نەمدەتوانی…"

"چاوەڕێ بووم…" قسەکەم پێی بڕی "چاوەڕێبووم بێیت و هەموو شتێک ڕوون بکەیتەوە بەڵام نەهاتی"

"ئەوکاتە لە بارودۆخێکی سەخت دابووم…" ماوەیەک وەستا، سەرنجیم دا چاوەکانی دەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسکەوە! شتێکی بەسەر هاتووە؟ نزیک بوومەوە و دەستەکانیم گرت

"تۆ باشیت؟"

قوڕگی لەناوەوە ساف کرد و سەری بە بەڵێ جوڵاند

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang