𝐌𝐲 𝐛𝐫𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫

113 26 114
                                    



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

لەگەڵ براکەم و ئەو کوڕە دانیشتبووین سەیری فیلممان دەکرد، نیوەی شەوەکەمان بە هەڵبژاردنی فیلمێک بەڕێکرد من حەزم بە ڕۆمانسی بوو براکەم دەیویست سەیری فیلمی ترسناک بکەین بەڵام من و سونگھوون لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە نەبووین سونگھون پێشنیاری دانەیەکی ئاکشنی کرد بەڵام لەجۆری دڵخوازم نەبوو لە کۆتاییدا سەیر فیلمێکی کۆمیدمان کرد

کاتژمێر دە'ی تێپەڕاندبوو براکەم بەهێواشی کێشای بە شانما سەرنجم لەسەر تیڤیەکە لادا و سەیرم کرد بە پرسیارەوە

"پێتم وت شەو دەربارەی شتێک قسە دەکەین"

"دەربارەی چی؟"

"ئایا لە ژوواندایت؟"

قسەکان لە دەممدا پەنگیان خواردەوە، بە کەمی هەستم بە گەرمی دەکرد لەسەر ڕوخسارم وام نیشاندا سەیری تیڤیەکە دەکەم

"نەخـێر"

"ئەی هیچ کەسێکت بەدڵە؟ کرەشت هەیە؟"

"یــا ئەو هەموو پرسیارە چییە؟"

"دەی وەڵام بدەوە"

"ئـوپا واز بێنە"

"تۆ کەسێکت بەدڵە پێم بڵێ کێیە"

"بۆچی دەتەوێ بزانی؟"

"کەوایە من ڕاستم! ناویم پێ بلێ"

"من خەوم دێت دەچم دەخەوم"

هەڵسامەوە بەڵام قۆلی گرتم و منی گرت، تا سونگھوونـ'ـیش تێبینی ئێمەی کرد

"چی ڕوویداوە؟"

"یارمەتیم بدە سونی~ دەمەوێ بزانم خوشکەکەم ژووان دەبەستێ یان نا"

بە شەیتانی سەیری من و براکەمی کرد تا هەڵسا و لەلایەکی ترمەوە دانیشت، خوایە! توشی چی بووم؟

"میرا'شی، براکەت دەیەوێ زاواکەی بناسێ ناتەوێ پێی بناسێنی؟"

وابزانم هەر من نەبووم کە شۆک بوومە براکەشم چاوەکانی زەق بۆوە ئەم کوڕە زۆر دوور ڕۆیشت

"زاوای چی من کەی شووم کردووە؟ تکایە وازم لێبێنن~"

"واز لەوە بێنە خوشکەکەم" براکەم دەستی پێکردەوە "دەی پێم بڵێ کێ دڵی بردوویت؟ مەلێ کەس چونکە دەزانم درۆ دەکەیت"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now