𝐎𝐧𝐞 𝐰𝐞𝐞𝐤

132 36 6
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

چەند هەفتەیەک بە خێرایی تێپەڕی؍ هەرگیز کاتەکانم وا بە خێرایی لێ تێنەپەڕیوە، شتێکی دلخۆشکەر هەیە بەوەی من هێشتا هاوڕێیەتی دایۆن و بایهی دەکەم!

سەیرە! نازانم من بێزار نەبوومە یان ئەوان زۆر بە باشی مامەڵە دەکەن؟ هەرچیەک بێت من ئەوانم خۆشدەوێت

باهی کچێکی کیوت و قژ زەردە لەگەڵ باڵەیەکی بەرز وتی کە لە خێزانێکی کۆری-ئەڵمانیە و دوانەیەکی هەیە بەناوی کای کە چەند جارێک دیومە، ئەوان بەڕاستی بەیەک دەچن

وە دایۆن… ئەویش کچێکی شیرین و خاوەن باڵایەکی بەرز و قژێکی ڕەشە بەڵام هەست دەکەم کەمێ سارد ڕەفتار دەکا لەگەڵم نازانم کێشە چییە بەڵام وای دادەنێم خۆی ئاوا ساردە

دواجار لە دەرگای لۆکەرە بچووکەکەم سەیری ئەو وێنەیەم کرد کە چەند ڕۆژی رابردوو لە کاریۆکی گرتبوومان منیش کۆپیەکەم وەرگرت و لێرەم هەڵواسی

دەرگای لۆکەرە بچووکەکەم داخست… یەکەم شت بینیم ڕوخساری ئەو بوو… چۆی یۆنجوون- بە خەندەیەکی داخراوەوە سەیری دەکردم

زۆر بە ئاسایی ئەوم تێپەڕدا بەڵام دووبارە زانیم لەگەڵ من خەریکی هەنگاو نانە، نەوەستاوە لەوەی بێزارم نەکا- هەرچەندە بەو شێوەیە نییە تەنھا ئەو داوا دەکات ببین بە هاوڕێ منیش لەبەر هیچ ڕەتی دەکەمەوە

"یا لـیـی میرا بوەستە"

تەنها پشتگوێم خست و بەردەوام بووم لە هەنگاونان. تا دواجار هەستم کرد قۆڵم گیرا و سوڕامەوە تا ڕوخساری ببینم

"بۆچی گوێم لێ ناگری؟"

"چونکە ئەزانم چیت دەوێت"

"ئەوەی من داوای دەکەم زۆرە؟ تەنھا دەمەوێ ببینە هاوڕێ!"

"بۆچی؟"

"نـــازانم… تەنها حەز دەکەم"

"چۆی یۆنجوون تکایە وازم لێدەهێنێ؟ بەڕاستی بێزارکەریت"

"منـــ…" چەند چرکەیەک وەستا و سەیری کردم، هەستم بە شتێکی نامۆ کرد- چاوەکانی- "بەڕاستی ویستم ببین بە هاوڕێ بەڵام ببورە وابزانم من لە سنور لامدا، ئەو دووبارە نابێتەوە"

ئەو زۆر گوناح دیاربوو، هەستم بە پەشیمانی کرد کاتێ بە هێواشی ڕووی سوڕاند و دوورکەوتەوە لێم، چی دەبوو گەر ڕازی بووام؟

ئەو کەسێکی باش دیارە ڕەنگە بمانتوانیبا ببینە هاوڕێ! تەنھا هاوڕێ…

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

نیهاووو
حیساب کەن چیڕۆکەکە لێرە دەست پێ دەکا

طەبعەن پاڕتم دانا بەبۆنەی یەکەم بردنەوەی کرێم سۆدا 😭🤝 زهۆر درم خۆشە

ئەوجا إن شاء اللە دوو ڕۆژ جارەک پاڕتی دادەنێم، دونێ دوو جار خەریک بوو مۆبایلم فۆڕمات بی هەموو پارتەکانم لێ ڕەش ببتەوە 🥺


ئەوجا بای 💋 ڵۆڤ یوو

ئەوجا بای 💋 ڵۆڤ یوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now