𝐓𝐫𝐮𝐭𝐡

141 27 121
                                    



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

سەر ئێشەیەکی خراپم هەبوو، تەنانەت ئاگاداری مامۆستا نەبووم کە چی دەڵێت، دوو کاتژمێرم بە گریان بەسەر برد و هەرزوو خۆر هەڵھات کاتی هاتنم بوو بۆ قوتابخانە، دەرمانیشم خوارد بەڵام چارەسەری نەبوو

گەر کەسێک بمبینێت وا دەزانێت زۆر خراپ نەخۆشم! ڕەنگم سپی بووە، دەوروبەری چاوم کەم کەمە ڕەش بوونە و چاوەکانم گۆماوێکی خوێنن، زۆر خەوم دێت دەمەوێ بخەوم!

زەنگی تەواو بوونی وانەکە لە گوێم دەزرینگاوە سەر ئێشەکەم زیاتر بوو، داوام لە نیکی کرد کەلوپەلەکانم کۆبکاتەوە و خۆشم و ڕامکردە ژووری پەرستارەکە تا کەمێ پشوو بدەم

دەبوو بچمە نھۆمی دووەم بەڵام سەرم دەسوڕا و نەمدەتوانی بڕۆم بە خێرایی لەسەر پەیژەکان دانیشتم، شتەکان کە️مێ ڵێڵن

سەر ئێشەی نەفرەتی

"مـــیــرا"

هەناسەی خۆمم گرت، گوێم لە دەنگی بۆوە، دوای چەندین ڕۆژ بە ڕوونی ئێستا گوێم لە ناوی خۆم بوو لە دەمی ئەوەوە، کەمێ سەرم بەرز کردەوە بەڵام نەمدەتوانی ئەو ببینم بە بێ هێزی سەرم بە دیوارەکەوە نوساند

"تۆ باشیت؟"

ئەوم لە بەرامبەر خۆم بینیەوە، روخساری بەرامبەر ئەوەی من بوو و برۆکانی گرژ کردبوو، ئەو خەمی منیەتی… زەردە خەنەیەکی ناچاریم کرد

"تەنھا… سەرم ئازاری زۆرە"

"با بچینە لای پەرستارەکە، تۆ باش نیت"

هەستم کرد لێم نزیک بۆوە، تێبینی دەستەکانیم کرد دانەیەکی لەسەر شانم و ئەوەی تر بۆ کەمەرم، یارمەتی دام لەوەی هەڵسمەوە و ڕێبەری کردم بۆ ژووری پەرستارەکە

بە زوویی گەیشتینە ئەوێ و منی لەسەر بێدێک درێژکرد، گوێم لە یۆنجوون بوو بارودۆخەکەمی بۆ خاتوو یوون' ڕوون دەکردەوە

دوای ماوەیەک ئەوم بینیەوە بەرامبەر خۆم وایکرد هەڵسمەوە و پارچە حەبێکی پێدام، کە تەواو بووم لە خواردنی… دووبارە پاڵکەوتمەوە و سەرچەفێکی پێدادام، بێ ویستی خۆم کەوتمە خەوەوە

~~

هەستم بە پشوودان دەکرد وەک بڵێی چەندین کاتژمێرم لە بیابان بەسەر بردبێت بەبی خواردنەوەی هیچ شتێک و ئێستاش توانیومەوە قومێک ئاو بخۆمەوە

کەم کەمە چاوەکانم دەکردەوە و پەردەیەکی سپیم بینی بەرامبەر خۆم، سەرم جوڵاند بۆ لاکەی ترم… ئەو'م بینی کەوتبووە خەیاڵەوە ئاگاداری من نەبوو

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now