𝐊𝐢𝐬𝐬

60 20 10
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

تەنھا... دەستم لە هەموو شتێ هەڵگرت و دوورکەوتمەوە، ئەوان ڕاست دەکەن من تەنھا ئازاری دەوروبەرەکەم دەدەم، تەنانەت ئێستاش دڵـنیانیم ئەگەر بتوانی لەگەڵ من دڵخۆشبیت مـیرا"

هەناسەیەکم هەڵمژی و فرمێسکەکانم سڕی، لە دواوە باوەشم لێدا هەستم کرد جەستەی ڕەق بوو

"تۆ بەو شێوەیە نیت یۆنجوون... تۆ ئازاری کەس نادەیت. نازانم بە تەواوی چی ڕوویداوە بەڵام دڵـنیام ئەوە بە مەبەست نەبووە لەوە دڵنـیام"

"ئەو ڕۆژە..."

ڕووی وەرگێڕا و باوەشی لێدامەوە، سەرم بەرزکردەوە تا بتوانم سەیری بکەم"

"براکەم پێشبڕکێی هەبوو، دەزانی؟ ئەو پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی دەکرد و زۆر شارەزابوو! شانازیم بە ئەوەوە دەکرد و پۆزم لەسەر هاوڕێکانم لێدەدا... بەڵام ئەو ڕۆژە دوای ئەوەی یاریەکە تەواو بوو و براکەم دۆڕاندی زۆر لام ناخۆشبوو! لەوە ناخۆشتر بۆمن برای ئەو هاوڕێیەم بردیەوە کە هەموو وەسفی براکەمم دەکرد لای... داوام کرد تەنیا ئەو دوانە یاریەکە دووبارە بکەنەوە، هەرچەندە کەشەکە یەکجار خراپ بوو باران بە لێـزمە دەباری بەڵام تەنھا پێداگریم کرد، پاڕامـەوە لە براکەم تا یاریەکی تر بکات بەو مەرجەی بیباتەوە و من بەردەوامبم لە وەسفکردنی... ئێستا کەبیر دەکەمەوە ئەو هەرگیز نەیویستووە دووبارە پێشبڕکێ بکاتەوە تەنھا من ناچارم کرد.... پێشبڕکێکە دەستی پێکرد بەڵام هەرگیز کۆتایی نەهات! لە هەمووی بەئازارتر دوا قسەی براکەم بوو کە وتی 'هیوادارم تا هەتایە شانازیم پێوە بکەیت' وە... ئەو ڕۆیشت"

بێدەنگی بووە کەسی سێیەمی نێوانمان، ئەوە ناخۆشترین ڕووداوبوو کە گوێبیستی بووبم، تەنھا بە گوێگرتن لێی دڵم ئازاری پێگەیشت ئەی دەبێت ئەو چ هەستێکی هەبووبێ؟  دڵنـیام ئازاری هەبووە

وە ئەو جۆرەی خۆی بە تاوانبار دەزانی... تەنانەت خێزانەکەشی ئیهانەی دەکەن ئەوە بە  تەواوی ڕوخێنـەرە، هەست بە خراپی دەکەم بـۆ ئەو

"یـۆنجوون گوێ لەمن بگرە. بەڕاستی ئەمانە هیچی هەڵەی تۆ نین! تۆ نەتویستووە براکەت ڕوداوێکی لەو شێوەیەی بەسەر بێت. ئەوە تەنها چارەنوسە، ئەزانم دڵتەنگ و خەمبـاری بەڵام هەموو شتێک تێدەپەڕێت دڵنیـابە! دایک و باوکیشت لێت تێدەگەن لە کۆتاییدا. تۆ براکەتت خۆشویستووە نەتویستووە ئەوەی بەسەر بێت، تۆ هێشتـا دڵسۆزی بۆ ئەو ئەوە هەموو شتێکە، تەنھا پێویستتان بە هەندێک کاتی ترە پاشان قسە لەگەڵ ماڵەوەتـان بکە، هەموو شتێک باش دەبێت بەڵـێن بێت"

بێدەنگ مایـنەوە، تەنانەت کاتێ گوێم لە زەنگی وانەی دواتر بوو بەڵام یۆنجوون دوورنەکەوتەوە، مـنیش تەنھا بەو شێوەیە مامەوە تا ئارام بۆوە

سەیری ناو چاوەکانیم کرد کە سووربوبونەوە، دەستم خستـە سەر ڕومەتی و بەنەرمی دەستم جوڵاند

"تـۆ باشیت️؟"

"ئەگەر لەگەڵ تـۆ بم باشدەبم"

خەندەیەکی بچووکم کرد و ویستم دووبارە باوەشی لێبدەم بەڵام دەستێکی خستە ژێر چەناگەم و وایکرد سەیری بکەم، هەناسەم ڕاگرت کە زانیـم لێم نزیک بۆوە

زۆر نزیک بووین لەکەیەوە چاوەکانم داخست چاوەڕێی هەنگاوی دواتر بووم بەڵام ئەوەی هەستـم پێکرد دەنگێک بوو لە دوامانەوە

سەیری لای دەرگاکەم کرد بیۆمگیو'م بینی کە وەکو پەیکەر وەستـابوو، لە یۆنجوون دوورکەوتمـەوە و قوڕگم ساف کرد

"ئـم- ببورن بۆ تێکدانی ساتە ڕۆمانسیەکەتـان بەڵام ئێستـا کاتی وانەخوێندە وە.... مـیرا ئێمە لە هەمان پۆلین مامۆستا داوای کرد بە دواتدا بگەڕێـم"

"باشە هاتم"

بەر لە بیۆمگیـو ئەوێم جێھێشت، گوێم لە یۆنجوون بوو جنێوی دا لەبەر خۆمەوە پێکەنیم، ئای خوایە!

ئەو خەریک بوو ماچم بکات! ئەوە دەبوو بە یەکەم ماچی من!

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

چەند کۆمێنتێک جێبێڵـن 🤍

چەند کۆمێنتێک جێبێڵـن 🤍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now