𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐚𝐜𝐜𝐨𝐮𝐧𝐭

73 23 104
                                    


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

لە پڕێکدا کەسێک وەکو ڕەشەبا لەبەردەممان دەرکەوت خەریک بوو خۆیم پێدابکێشێ، سەرم سوڕما کە بینیم ئەوە جۆنگ سونگ بوو!

"چـ-ـی ڕوویداوە جۆنگ سونگ!"

"لیی میـرا..."

مۆبایلەکەی هێنا بەردەمم و وێنەیەکی نیشاندام، وێنەی کچێک بوو کە بە سێڵفی گیرابوو بەڵام شتەکە ئەوە بوو- وێنەکە من بووم! لە کاتێکدا بیرم نایە ئەو وێنەیـەم گرتووە و بڵاوم کردۆتەوە!

سەیری ڕوخسارە پەشۆکاوەکەی جۆنگ سونگـم کرد چاوەڕێی ڕوونکردنەوە بوو

"مـیرا.. ماوەیەکە قسە لەگەڵ کەسێکدا دەکەم لەڕێی ئینستاگرامەوە، ئەو کچێک بوو هەردەم نامەی دەنارد، بەڵام دوێنێ ئەم وێنەیەی نارد و وتی کو ئەوە! بەڵام ناکرێ ئەوە تۆ بی وایە!"

" ڕێگەبدە بیرکەمەوە، باشە ئەو وێنەیە منم بەڵام من هەرگیز نامەم بۆتۆ نەناردووە! من نازانم چۆن وێنەی من گەیشتوەتە دەست ئەم کەسە!"

"بەڕاستی؟ کەوایە ئەمە چۆن ڕویدا.."

"پاڕک جۆنگ سونگ، ناوی ئەو بەکارهێنەرە چییە؟" یۆنجوون قسەکەی پێ بڕی

جۆنگ سونگ دووبارە ڕووی مۆبایلەکەی سوڕاند بۆ لای ئێمە و ناوی بەکارهێنەرەکەمان بینی. ناوی r0sel_ بوو

ئۆھ ئەو کچە گەمژەیە، نەمدەزانی ڕۆژێک توشی ئەمەم دەکات

"ئـازیزم تۆ ئەمە دەناسیت؟" سەیری کاردانەوەی جۆنگ سونگم کرد بۆ قسەکەی یۆنجوون بەڵام ئەو وای نیشان دا کە گوێی لە هیچ نەبووە

ئاهێکم داوە و سەیری هەردوکیـانم کرد " دەزانم ئەمە کێیە"

"کێـیە؟" بە یەکەوە پرسیان

"کەسێکە دەینـاسم، ببورە جۆنگ سونگ بۆ ئەم هەڵە تێگەیـشتنە، بەڵام من بیرۆکەیەکم هەیە"

"ئەوە چییە؟"

"دەتەوێ ئەو کەسەت نیشان بدەم کە نامەی بۆت دەنارد؟"

"بەڵێ! ئەمەوێ بزانم کێیە و بۆچی ئەمەی کردووە"

"باشە کەوایە بەیانی پێتی نیشان دەدەم، بـا بۆ ئێستـا ئەم بابەتە داخەیـن"

"ئۆھ باشە، دەتانبیـنمەوە"

ڕۆیشت و بەجێی هێشتین، سەیرێکی یۆنجوونم کرد وەک هەموو جار سەیری منی دەکرد

"یۆنجوون"
"مـیرا"
هەردوکمان لە هەمان کاتدا وتمان، پێکەنین

"تـۆ سەرەتـا یۆنجوون"

"ئـامـ-.. ئەوە کەسە بوو؟ ئەو بەکارهێنەرەی وێنەی تۆی بەکارهێنـا؟ و بۆچی؟"

"بەداخەوە خزمێکمە، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم نییە بۆچی وێنەی من دەنێرێت بۆ خەڵکی... تەنانەت چەندین جاری تر وایکردووە؟ دەبێ قسەی لەگەڵ بکەم"

"ئایا ئەوە کێشەیەکی گەورەیە؟"

سەرم بەنەخێر جوڵاند

"بەهەرحاڵ تۆ دەتویست چی بڵێی؟"

دەمویست چی بڵێـم؟  بیرم نەما "نازانم... بیرم نەما، بەهەرحاڵ وانەی یەکەم کەمی ماوە ئایا لە یەک پۆلیـن؟"

"پێم وانییە، من بیرکاریـم هەیە، تۆش کیمیا"

"وایە بەڵام... چۆن خشتەی وانەکانم دەزانی؟"

"ئـمم نازانم! "

چاوێکی داگرت و دوورکەوتەوە وایکرد سوورببمەوە، دەستـم خستە سەر ڕوومەتم نەفرەت لەم هەستە سەیرانە بەڵام خۆشیشە!

ئای خوایە خۆشەویستی زەریایەکی قوڵە

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

سەرەتا داوای لێبوردن لەو کچە ئازیزە دەکەم کە پاڕتی داهاتوو لەگەڵ براکەی دێنە ناو چیڕۆکەکەوە، هیوادارم هیچ لەدڵ نەگـرێت چونکە تەنھا کەسایەتیەکە بۆم داناوە گەر نـا خۆی زۆر قشتە 🥺🫰

ئینجا نیهـاو

لە کۆمێنتەکانتاندا دیقەتی شتێکم دا... خۆی شەڕەکە لەسەر جەی و یۆنجوونە کە میرایان خۆشدەوێ کەچی یەکێ هاتووە ئەڵێ با مـیرا و نیکی پێکەوە بن 😂

بەو کۆمێنتە زۆر پێکەنیم خوا خوێری بنوسێ 🥹🫶

بایستان کێیە؟ تی ئێکس تی؟ لە ئینهایپێن؟ لە سترەی کیدز؟ ئا دەی بزانم چەند هەوێم هەیە 🥹

ئینجا بای خۆشمەوێن 💋❤️‍🩹

ئینجا بای خۆشمەوێن 💋❤️‍🩹

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now