𝐄𝐯𝐞𝐲𝐭𝐡𝐢𝐧𝐠𝐬

130 29 146
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم، پێم گوت خەمبار نەبێت دەربارەی ئەو شتانەی باسی دەکەم بەڵام ئەو زۆر لەوە گرنگی پێدەرترە کە بیرم لێ دەکردەوە

کەمتر لە دوو هەفتە لەمن بچووکترە بەڵام وەک تەواو پێگەیشتوویەک مامەڵە دەکات، دڵخۆشم… ئەو هێشتا لێرەیە… بۆ من!

"نـیکی~ ئەو بابەتە لەبیربکە باشە؟ تکایە"

"هێشتا باوەڕ ناکەم، ئێوە زۆر هاوڕێ بوون بەڵام لەڕاستیدا بۆ ئەو وانەبوو، کە بیر لە هۆکارەکەی دەکەمەوە… ئەوە بەڕاستی بێ مانایە"

هەمان بیرکردنەوەی منی هەیە، بوون بە هاوڕێ بۆ لێکدانەوەی خەونێ… مایەی گاڵتەجاڕیە بەلامەوە، هەموو شتێکم بە نیکی گوت

هەموو شتێک…

بەبێ لەیادکرد هیچ ساتێک هەموویم بۆ باس کرد

تەنانەت بچووکترین وردەکاریەکام دەربارەی ئەو
کە لە بیرم بوو 'هەرچەندە هەرگیز لەبیرم ناچن' پێیم وت

ئێستا وا هەست دەکەم ئاسودەترم، دوای ئەوەی هەموو قسەکانم لەنێو دڵدا پەنگی خواردبۆوە توانیم بۆ یەکێکی هەڵڕێژم. باری سەر شانم سووکتربووە بەوەی ئێستا ڕێنمایی لە یەکێکەوە وەردەگرم

سەرەتا بیرم بۆ ئەوە چوو بۆ دایکمی باسبکەم بەڵام بارودۆخی ماڵەوەمان کەمێ ناسەقامگیرە تا مێشکی ئەوان بەوەوە سەرقاڵ بکەم، لە کاتێکی گونجاودا باسی ئەمە دەکەم

سەرنجم خستەوە سەر نیکی وا دیاربوو بیر لە شتێک بکاتەوە، ئەوەندە لە نزیکەوە دەیناسم کە ئێستا چاوەکانی کەمێ فراوان کردووە و سەیری مێزە بەتاڵەکەی بەردەمی دەکا کە ئەمانەش ئاماژەن بۆئەوەی ئەو لەبیرکردنەوەیەکی قوڵ دایە

لەپڕ سەیری کردم کە وایکرد تۆزێ بترسم کاتێ بەو شێوەیە چاوی تێ بڕیم

"وتت پاڕک جۆنگ سونگ تۆی بەدڵە؟"

"بەڵێ، وابوو"

"میرا، ئەو ڕۆژەت بیرە کە بەیەکەوە قسەمان دەکرد و جۆنگ سونگ هاتە لامان، لەڕاستیدا بەر لەوە من شتێکم بینی، جۆنگ سونگ و یۆنجوونـ'ـم بەیەکەوە بینی"

"ئینجا چییە؟ ئێمە ئەوکاتە ئەرکمان هەبوو لەوانەیە دەربارەی ئەوە قسەیان کردبێ"

"ئەوە نەبوو، من گوێم لە شتێکی تر بوو"

"شتی وەکو چی؟"

"داوای لێبووردن دەکەم کە ئەوەم شاردەوە بەڵام وابیرم کردەوە ئەوە پەیوەندی بە منەوە نەبێت، گوێم لە جۆنگ سونگ بوو بەرامبەر یۆنجوون دانی بەوەدا دانا تۆی بەدڵە بەڵام یۆنجوون توڕە بوو و داوای کرد لێت دووربکەوێتەوە"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now