𝐒𝐢𝐦'𝐬 𝐅𝐚𝐦𝐢𝐥𝐲

66 24 13
                                    


ڤۆت کە پێش خوێندنەوە 💙🫐

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

"گەڕامـەوە!"

بە ماندوویەتی چوومە هۆڵەکە، چاوەکانم لە سەرسامیدا کرانەوە کاتێک کەسانێکم بینی، سوپڕایزێکی ناخۆش بوو

"مـیرا، بە خێرهاتنـەوەی پورت و ئەوان بکە"

چاوم سوڕاند بەر لەوەی بە خەندەیەکی ساختەوە سەیری میوانەکان بکەم و بەخێـرهاتـنیان بکەم، گەمژەکە بە ساردی و خوێڕیەکە بە بزەوە سەیریـان دەکردم

دوای ئەوەی جلەکانم گۆڕی چوومە چێشتخانە تا یارمەتی دایکم بدەم لە ئامادەکردنی ژەمی ئێـوارە

"دایکە... باوکم نەیگوت سبەی ئێوارە دەگەن؟"

"وابوو بەڵام وا دیارە کاتی فڕۆکەیان تێکەڵکردووە، باوکت بە هەڵە ئێمەی تێگەیاند"

لە وەڵامدا تەنھا همـێکم کرد، دایکم سەرنجی لەسەر من ڕاگرت

"کێـشەیەکت هەیە کچـم؟"

"نـا تەنھا... ئەو خێزانەم خۆشناوێت"

"بـۆچی؟ چ کێشەیەکت هەیە؟"

"وەک ئەوە نییە کە نەزانیـت"

گفوتوگۆکەمان تەواو بوو، دوای ئەوەی کچە پورم هاتە لامان و بە قسەی خۆی بێت یارمەتی دەداین، تەواوی کاتەکە قسەی خۆشی لەگەڵ دایکم دەکرد و منیان پشت گوێ خست

ڕقم لەوەیە کە پشتگوێ دەخرێم لە لایەن کەسە نزیکەکانمەوە

وەک ئەوەیە ئەوانـم لێ ببەن

سفرەکەمان داخست و هەموومان کۆبوینـەوە، باش بوو شوێنی من کە کۆتایی بوو لە تەنیشت براکەم، هەمووان قسەیان دەکرد و پێدەکەنین بەڵام من و براکەم بە بێدەنگی نانمان دەخوارد

پاش ژەمی ئێوارە چیتر لە هۆڵەکە نەمامەوە، گەڕامەوە ژوورەکەم، هیچ وانەیەکی وام نەبوو تا بیخوێـنم بۆیە بڕیارم دا سەیری فیلـمێک بکەم

~*~*~*~*~*~*~

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیـن و ماڵـئاوایم لە براکەم کرد، بەڕێکەوتمە ناو بیـنای قوتابخانە

"هـێی میرا بوەستە"

ڕۆیشتنم هێواشکردەوە و گەیشتەوە پێـم، دەبێ بیبەمە ژووری مامۆستایان بەوەی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژیـەتی لێرە، تکایە با لە هەمان پۆلی من نەبێ بە ڕێککەوتیـش!

لەگەڵـی مامەوە تا ناسنامەی قوتابخانەیان بۆ دروستکرد، سەیری خشتەی وانەکانـیم کرد هەفتەی دوو وانە بەیەکەوەیـن، ئەوەش هەر باشە

"لـیی میرا، تکایە هاوڕێکەت ببە بۆ ژووری وانەی ئینـگلیزی، هەمان پۆلتان هەیە"

'باشە مامۆستا، سوپاس"

چەمامـەوە و بەیەکەوە هاتـینە دەرەوە، وانەی یەکەم لە چەند خولەکی داهاتوو دەست پێدەکات دەبێ خێـرا بم

"مـیرا "

"چیـیە؟"

"خۆت دەزانـی ماوەیەکی زۆرە قوتابخانە کراوەتەوە وانەی زۆرم لەدەست چووە، دەکرێ یارمەتیم بدەی؟"

بزەیـەکم کرد کاتێ بینیم جۆنگ سونگ بەرەو ڕووم دێت، وەستام و ڕوسێـلــیش هەمان شـتی کرد، سڵاوم لە جۆنگ سونگ کرد کەمێ سەرسامێ پێوە دیار بوو، بەلام ڕوخساری ڕوسێـل... سوربۆتەوە!

ئاشکرام کرد

"جۆنگ سونگ ئەمە.. "ئاماژەم بە ڕوسێل دا" ئەو کچەیە کە وێنەی منی بۆ ناردی و قسەی لەگەڵ تۆ کردووە"

"ئـ-ـای خوایە تۆ چۆن... ئێوە یەکتر دەناسن؟"

"من دەبێ ئەو پرسیارە لە تۆ بکەم، تۆ کێی"

جۆنگسونگ بە ساردیەوە پرسیارەکەی پشتگوێ خست، ئەوەم بەدڵە

"جۆنگ سونگ " قسەکەیم بڕی "ئێوە دەتوانن قسەی خۆتان بکەن من دەچنە پۆل"

یەکسەر ئـەوانم جێھێشت

هیوادارم زۆر شەرمەزار بیت شیـم ڕوسێل

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

نیهاوووو~

خۆشمەوێن 🫶

بـای~~

بـای~~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now