𝐂𝐡𝐢𝐜𝐤𝐞𝐧

50 17 28
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
بە پەرۆشیـەوە قاچەکانم لە سیسەمەکە دا، ئەمویست بقـیژێنم بەڵام دڵنیـام ماڵەوەمان هێرشم دەکەنە سەر، ڕوخسارم لە بالیفەکە چەقاند و هاواری بەجۆشیـم کرد

ئای خوایە گیـان!

یۆنجوون- یۆنجوون داوای ژوانی لێکردم، مەبەسـتم-

نازانم چی بڵێـم! لەو ماوەی پەیوەندیمـان هەبووە تا ئێستا داوای چوونە دەرەوەی نەکردووە، ناتوانێ پێشبینی بکا چەند چاوەڕێی ئەو پێشنیـارەی بووم!

بە سەماکردنەوە بەرەو کانتۆرەکەم ڕۆیشتمو  سەیری جلەکانم کرد،  ئەو عەزیە ڕەنگ شەڕابیـەم کەوتە بەرچاو کەلەگەڵ کچەکان کڕیبووم... جوانە

بەڵام ئەمـە بۆ ژوانێکی ئاسایی زۆرە و نامەوێ یۆنجوون بە هەڵە بیر بکاتەوە!

بە ناو جلەکانمدا گەڕام و لەکۆتاییدا شتێکی گونجاوم دۆزیـەوە، بەو کەشە ساردە فامیـلەیەکی خوری گەرمی سپی و تەنـورەیەکی قاوەییـم هەلبژارد

جلەکانم لەلایەک دانا و لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە، بـۆنێکی خۆش لە چێشتخانەوە دێت هەست دەکەم دایـکم شتێکی خۆشی ئامادە کردووە!

هەروەک ئەوەی پێشبـنیم کرد خواردنی دڵخوازم لەسەر سفـرەکە بوو!

"دایکـە~ تۆ مریشکـت سوورکردۆتـەوە!"

"بـەڵێ ئازیزم، دەی وەرە دابنـیشە ئێستـا ئەوانی تریش دێن"

لەسەر کورسیەک دانیـشتم و چاوەڕێی ئەوانی ترم دەکرد، سەرەتـا باوکم و پورم هاتن، پاشان جەیـک، ئەو گەمژەیە ویـستی لە تەنیشت من دابنـیشێت بەڵام ڕێگەم نەدا هەرچەندە بینیم دایکم چاوی لێ سوورکردمەوە

لە کۆتاییدا لە بەرامبەر من دانیـشت، زۆر پێ نەچوو تا براکەم هات و لە تەنیشتم دانیشت، پاشان ڕوسێـل و دوانەکە هاتن و دەستمان کرد بە نانخواردن

"پورێ خواردنـەکە زۆر خۆشە!"

"عافیەتت بێ ڕوسێـل گیـان، ئەمزانی تۆ حەزت پێـیەتی بۆیە ئامادەم کرد"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now