𝐄𝐯𝐞𝐧𝐭𝐮𝐚𝐥𝐥𝐲

120 29 85
                                    



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

هەموو شتێک زۆر سادە بوو، تەنھا لەسەرەتاوە دەبوو ڕێگامان بکەوێتە سەر ڕێی یەکتری، دەبوو چاومان بەیەکتری بکەوێتە و بە قوڵی بکەومە خۆشەویستی ئەو… نازانم دوای ئەوە چی ڕوودەدات و هیچ پیلانێکم لە مێشک نییە

دراماکە تەواو بوو و ئێستا هەردوکمان ئاسودەین، دەبێت چی بکەین؟ خۆمان وەکو هاوڕێ بنوێنین و وای دابنێین هیچ نەبووە؟ یان پەیوەندیەکەمان بە کۆتا بێنین و هەرگیز سەیری ڕووی یەکتری نەکەینەوە؟

ئەگەر لەمن بپرسن دەمەوێ گوێ بەهیچ نەدەم و خۆم بخەمە باوەشییەوە، ئەمەوێ خۆشەویستی خۆمی بۆ دەربڕم بەر لەوەی لە پڕ هۆکارێک هەبێت و ڕێگە نەدا بەردەوام بم لە بینینی ئەو گەوهەرە جوانە

ژیان زۆر کورتە ئەگەر زوو دەستپێشخەری نەکەیت شەمەندەفەرەکە جێت دێڵێت و تۆش لە وێستەی خۆت دەمێنیتەوە لە چاوەڕوانی کەشتیەک کە هەرگیز نایا!

بە سەختی خۆم لەبیرکردنەوەکانم ڕزگارکرد و لەسەر جێگاکەم هەڵسام تا خۆم ئامادە بکەم بۆ قوتابخانە، چەند کاتژمێرە بە ئاگام و بیر لە قسەکانی دوێنێی یۆنجوون دەکەمەوە، وابزانم لە کۆتاییدا توشی نەخۆشی دەروونی دەبم

بە بێزاری سەرم لەقاند تا دووبارە بیر لەو بابەتە نەکەمەوە، جلەکانم گۆڕی و ڕۆیشتمە چێشتخانە، دوای چارەگێک لە نانخواردن تەواو بووم ئوپا مینھۆ'م وتی خۆی دەمبات بۆ قوتابخانە

وە بێگومان ڕازی بووم بەوە!

لە سەر ڒێگای خۆمان دوانەکەشمان دانا و چەند خولەکێکی کەم گەیشتینە قوتابخانە، لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و سەرنجم دا ئوپاش دابەزی

"چی دەکەیت؟"

"تەنھا سەیرێکی ئەم ناوە دەکەم، هیچ نەگۆڕاوە"

"ڕاستە تۆش لێرە خوێندوتە، هیچ بیری کاتی قوتابخانە ناکەیت؟"

"بە جدیتە میرا؟ هیوا دەخوازم بگەڕێمەوە ئەو تەمەنی تۆ، کاتی هەرزەکاریم باشترین یادەوەریەکانی ژیانم بوو، گەر بمزانیبوایە پێگەیشتن ئەوەندە سەختە هەرگیز ئاواتی گەورە بوونم نەدەخواست! تۆش چێژ ببینە لەو ساتانەی ئێستات دڵنیابە ڕۆژێک بە حەسرەتەوە دەتەوێ بگەڕێیتەوە ئەم تەمەنە بۆیە بە باشی بەکاری بێنە و بەفیڕۆی مەدە!"

"قسەکانت دەکەمەوە گوارە و لەگوێمی دەکەم تۆ خەمت نەبێ! دەی با دوا نەکەوی بڕۆ"

"تۆ دەتەوێ من لە کۆڵ خۆت بکەیتەوە؟ کێ دەبینیت؟ خۆشەویستت هەیە؟"

"یـــا! ئەم قسە چییە؟"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now