𝐇𝐢𝐬 𝐛𝐫𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫

99 30 73
                                    


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

بە بێدەنگی ڕۆیشتمە هۆڵی نانخواردن و لە تەنیشت براکەمەوە دانیشتم، بەڵام کەشەکە وەک ئەوە وابوو دایکو باوکم بیانەوێ باسی شتێک بکەن

"دایکە باسی  ناکەن چی بووە؟" تێگەیشتم کە بۆچوونەکەم ڕاست بووە کاتێ براکەم قسەی کرد

"باسی دەکەم کوڕم..."

"دایە شتێکی خراپ بووە؟" یەکسەر پرسیم دایکم برۆکانی گرژکرد

"نەخێردایەگیانم هیچ نەبووە"

"رینای خوشکم و مناڵەکانی لە ئوستڕالیـا دەگەڕێنەوە تا ئەو کاتەی ماڵێـک دەدۆزنـەوە لای ئێمە دەمێنـنەوە"

هەناسەیەکی قوڵم داوە و یەکسەر دەستم کرد بە نانخواردن، وەک ئەوە نییە ئەو خێزانەم خۆشبوێت هەربۆیە گرنگیم بە گفتوگۆکەی تر نەدا

"مـیرا"

"بەڵێ باوکە"

"هەوڵ دەدەم خوشکەزاکانم بنێرمە هەمان قوتابخانەی تـۆ"

ڕقم لەو ڕەفتارەم بوو بەڵام بە بێ هەستی سەیری باوکمم کرد هەرچەندە کە نیگاکانیم بینی خۆم ئاسایی کردەوە و سەرم بە باشە جوڵاند- ئەو چاوی لێ سورکردمەوە وەک بڵێی دەیزانی ئەوە کاردانەوەم دەبێت

"ئەوان کەی دەگەن؟" براکەم پرسی تێبینیم کرد ئەویش ڕوخساری گرژکردبوو، خۆشبەختانە من تاکە کەسنیم دەربارەی ئەو بابەتە خۆشحاڵنەبووم

"سبەی ئێوارە بەئەگەری زۆرەوە دەگەنە ئێرە، ئەچمە فڕۆکەخانە بە دوایاندا ئێوە نایەن؟"

"من من من"

"منـیش!"

دەنگی دوانەکە لە مێشکمدا دەنگی دایەوە، ئای خوایە وەک ئەوەنییە بچن بۆ ئاهەنگ!

تێربووم و هەڵسامەوە لەسەر سفرەکە ماڵئاواییم لە ماڵەوە کرد و بەڕێکەوتمە شوێنی وەستانی پاسەکان قوتابخانەکەم نزیک نییە ڕێگایەکی نیو کاتژمێریە

دانیشتبووم چاوەڕێی پاس بووم بەڵام ئۆتۆمبێلی جوانی سپی سەرنجی ڕاکێشام لەو جۆرانە بوو کە سەقفەکەی دەکرایەوە زۆر جوان بوو بەڵام کە شۆفێرەکەم بینی چەند قۆز بوو شۆک بووم

ئۆو نەخێر! ئەمە یۆنجوونە-

"سڵاو خۆشەویستم"

من دراماتیکی نیم باشە؟ بەڵام ئەو جۆرەی یۆنجوون قسەی کرد و چاویلەکەکەی لادا زۆر جوان بوو نەمتوانی کاردانەوەم نەبێت، تێبینی کچانی دەوروبەرم کرد سەیری ئەو- یۆنجوونیان دەکرد

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now