𝐈 𝐋𝐨𝐯𝐞

121 29 112
                                    


قسەکانی کۆتاییم بخوێنەوە 👐

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Yeonjun's P.O.V

خۆشمدەویست، هەموو شتێکم لەودا بەدڵ بوو و  خۆشمدەویست، لە ڕوخسارەی بچووکەکەی، لە خەندە جوانەکەی لە دەنگە خۆشەکەی کە وەک ڕیتمی مۆسیقایە لام، لە هەڵسوکەوتە شیرینەکەی لەو چاوانەی کە هەناسەم پێ دەبڕن

تەنانەت ئەو دڵە سادەیەشیم خۆشدەوێ

ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بوو و بە تەواوی بارودۆخەکە شێوا! ئەگەر هەستی خۆمی بۆ دەرنەبڕم لە دەستی دەدەم… یان ئێستا یان هەرگیز!

و… لە کۆتاییدا کردم، لەناو باوەشم وەکو پەیکەر وەستا، نازانم بیری لە چی دەکردەوە بەڵام ئەوەم بە دەرفەتێک زانی و لووتم لە قژیدا نقووم کرد

پڕ بە سیەکانم هەناسەم هەڵمژی تا بۆنە خۆشەکەی تا قوڵایی ناخم چوو، بۆنی زۆر خۆشبوو، وەکو ئارام کەرەوە… وابزانم دەرمانی خۆمم دۆزیەوە- لەمێژە دۆزیومەتەوە

هێشتا تێر نەبووم لە باوەشە گەرمەکەی بە خێرایی جوڵا و دوورکەوتەوە لێم، تەنانەت بۆ یەک جاریش سەیری دواوەی نەکرد

ئایا ئەو منی خۆشدەوێت؟

Mira's P.O.V

خۆشیدەوێم

یۆنجوون خۆشیدەوێم

ئەو کوڕەی من خۆشمدەوێت… ئەویش خۆشیدەوێم

هەستەکانم یەک لایەنە نیین

ئەمە وەکو خەونەکەم نییە، من نەخۆش نیم و ئێستا دەربارەی خۆم و خۆی دەزانم

ئەمە دەرفەتێکە… ئەو چیڕۆکەی بە نیوەیی مایەوە لەم ژیانە تەواوی دەکەین

ڕێگە دەدەین خۆشەویستیەکەمان پەرە بسێنێت!

لەبەر خۆمەوە زەرەخەنەم کرد

خەریکە شتەکان باش دەبن!

کتێبەکانم بۆ وانەی یەکەم ئامادە کرد و سەیری دەرگاکەم کرد

یەکسەر خەندەکەم سڕاوە

باھی و دایۆنــ'ـم بینی دەهاتنە پۆلەوە، هەردوکیان چاویان کەوتە سەر من بەڵام بێدەنگ بوون و لە شوێنی خۆیان دانیشتن

لە دوای ئەوانەوە جۆنگ سونگ'م بینی

لەو کاتەوەی دانی بە هەستەکانی داناوە قسەمان نەکردووە

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now