𝐍𝐢𝐤𝐢

113 25 120
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

"لـی مـیرا"

سەیری نـیکـیـم کرد کە لە نزیک مێزەکەمانەوە وەستابوو، بەڵام شتێک سەرنجی ڕاکێشام ڕوخسارە توڕەکەی بوو، دەبێـت شتێک بووبێت؟

"دەمەوێ قسە بکەین"

"بـاشە"

هەڵسامەوە تا لەگەڵ نیکی ب️ڕۆم بەڵام ئەوەندەی زانیـم قۆڵم لە لایەن یەکێکەوە گیـرا، سەیری یۆنجوونم کرد کە بە ساردیە وەستابوو...

"بـۆ کوێ؟"

"هەندێک شت هەیـە دەمەوێ لەگەڵ مـیرا باسی بکەم"

"ئەتوانی لێرە باسی بکەی"

"وتـم دەمەوێ لەگەڵ مـیرا باسی بکەم نەوەکو تـۆ!"

"باشە باشە" چوومە نێـوانیانەوە بەر لەوەی جەنگێک ڕووبدا" یۆنجوون کەمێ چاوەڕێ کە دەگەڕێمەوە"

قۆڵم لە دەستی یۆنجوون ڕزگارکرد و پاڵم بە نیکـیــەوە نا تا بە خێرایی لە کافتریاکە بچینە دەرەوە، هەر کە کەمێ دوور کەوتیـنەوە بەرامبەر نیکی وەستام

"چی بووە نیکی؟ بـۆ وا پەست دیاری؟"

"مـن پەسـتم؟ " بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی "تـۆ خەریکی چیت میرا؟"

"مـن؟ چیم کردووە؟"

"تـۆ مێشکت لەدەست داوە؟ تـا دوو ڕۆژ بەر لە ئێسـتـا نەفرەتت لە یۆنجوون دەکرد! تـۆ بەهۆی ئەوەوە گریایت کەچی ئێستاش لەگەڵ ئەو لەسەر یەک مێز دادەنیشیت؟"

"ئەوە بەو شێـوەیە نـییە! تەنھا هەڵەتێگەیشتنێک بوو ئێمە دەربارەی ئەوە قسەمان کرد..."

"هەڵە تێگەیشتن؟ تـۆ ئەوە ناو دەنێی هەڵە تێگەیشن؟ ھھھ مـیرا ئەو تۆ گریاند دڵـی تۆی شکاند واتا بەو ئاسانییە لێی خۆشدەبیت؟"

ئـەو دڵمـی شکاند... بەڵـام ئەو خۆشی دەوێم ڕاستـە؟ ئێستا هەموو شتێک باشە هیچ کێشەیەکمان نییە

"چ هۆکارێک هەیە تـا لێی خۆش نەبم؟ ئەو هەموو شتـێکی ڕوونکردەوە!"

"بـۆچی ئەوەندە ساویلەکەیـت؟ یۆنجوون جارێک دڵی شکاندیت دەتوانێـت دووبارەشی بکاتەوە..."

"یـا نیکی! کەم سەرزەنشتـم بکە من مناڵ نـیم دەزانـیم چی دەکەم و چی ناکەم" دەنگم بەرز بوو تا ئەو ڕادەیەی هەستـم کرد هاوارم بەسەردا کردووە

چاوەڕێی کاردانەوەی بووم بەڵـام تەنھـا بە ساردی سەیـری کردم،  ڕووی وەرگێڕا و لێم دوورکەوتەوە منیش هەمان شتم کرد و بە ئاڕاستەی پێچەوانەی ئەو ڕۆیشـتم گەڕامەوە کافتریـاکە

"مـیرا چی بوو؟"

"هیچی وا نەبوو، هیچ نییە" وە بەردەوایم دا بە نانخواردن

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

دانەوەشێی میرا خۆ نیکی فرۆشت 🥲 هیـنە جەمەعەت قسە بە میـرا مەڵێن پێ اعراج دەبم 🥴😂

وەەەە

ئەم پاڕتە بچکۆڵانەیە بۆ lida_bet ئەزانم کەم بوو بەس ئەوەندەم حازرکردبوو 😭 کچە بچووکەکەمان ڕۆژی لەدایکبونت پیرۆزبێت 🥺🫶 تەمەنت پێ خێر و خۆشی بێت إن شاء اللە جیـانەکەم

وەعدی وەن شۆتێکیشم پێدابووی لەبیرم نەکردووە گەر مردن  نەبێت بۆو دائەنێم خەم نەبێ 😭

جا پاڕتی داهاتوو شتێکتان بۆ دەرکەوێ لەسەر یۆنجوون 🫰😔 سپۆیڵی تر نایەم

بەس کەس نەیزانی بوو کێ کەسایەتی داهاتوو دەبێ؟ 😾 ئایدۆڵێکی هایبە لە نەوەی چوارەم دە زۆریش بەناوبانگە پێتان بڵێم خەڵکی کوێیە ڕێک کەشفەبێ 😔

دە یەللە بای

خۆشمەوێن 🫵💖

خۆشمەوێن 🫵💖

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now