𝐕𝐢𝐬𝐮𝐚𝐥

71 23 57
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

بەیەکەوە وەستـابوون چاوەڕێی پاسیـان دەکرد، روسێل هەوڵی دەدا گفتوگۆیەک بکاتەوە بەڵام هەموو ئەوەی میـرا کردی سەیرکردنی مۆبایلـەکەی بوو

وە بێگومان ڕوسێل لەو بێزارببوو، تەواو ڕۆژەکە بە تەنیا مابۆوە تەنھا لە سەرەتادا لەگەڵ هیۆنجین کەمێ پیاسەیان کرد بەڵام لە پۆلەکانی تر بەیەکەوە نەبوون و کەسی ناسیاوی نەدۆزیـەوە

هەوڵی خۆشاردنەوەی دەدا لە جۆنگ سونگ هەر کاتێک چاویان بەیەک کەوتبـا، هەناسەیەکی هەڵمـژی و دەستی لەسەر شانی مـیرا دانا

"چیت دەوێ؟"

"چۆن ئەو دەناسی؟"

"مەبەستت جۆنگ سونگە؟"

"بەڵێ"

"ئێمە هاوپۆلـین، با منیش بپرسم چۆن دەستتکرد بە قسەکردن لەگەڵ ئەو؟ هەوڵ مەدە خۆت بدزیتەوە ڕوسێل هەموو شتێکم پێ بڵێ"

تەنھا... ئەوم لە ئینستاگرام بینی و سەرسامی بووم، هەر ئەوەندە"

"هەر ئەوەندە؟ کەواتە بۆچی وێنەی منت بۆ نارد؟"

"تا وابیر بکاتەوە ئەوە منم"

"کەواتە... بۆچی؟ بۆچی ویستت وابیر بکاتەوە کە من تـۆم؟"

"دەی میـرا بەراستی پێویستە ئەو قسەیە بکەم؟ تۆ شێوەت زۆر جوانە وابیرم کردەوە گەر وابیربکاتەوە ئەوە مـنم بەردەوام دەبێت لە قسەکردن لەگەڵم... ئاھ شەرمەزاریە کە ئەمە دەڵێم"

"بۆ خاتری خوا ڕوسێل ئەم قسە بێ مانایە چییە؟ مەگەر خۆت چ عەیبێکـت تا وابیر بکەیتەوە من جوانم؟"

"مـن... نازانم تەنها وا بیر دەکەمەوە تۆ زۆر بێ کەم و کوڕیت"

"ئەوە گەمژانەترین شت بوو کە تا ئێستـا گوێم لێ بووبێت"

کۆتایی بە گفتوگۆکە هات هەرکە پاسەکە گەیشـت و هەردوکیـان سەرکەوتنە ناویەوە، خەریک بوو دەست بە جوڵە بکەن تـا لە دوا ساتدا کەسێک خۆی خستە پاسەکەوە

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now