𝐓𝐡𝐚𝐧𝐤𝐟𝐮𝐥

106 32 46
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

گەیشتمەوە بەردەم دەرگای ماڵمان

مەبەستم گەیشتینەوە

ڕووم سوڕاندە لای و دەستم بە قسەکردن کرد

"ڕۆژێکی زۆر خۆشم بەسەر برد، سوپاس کە لەگەڵم بوویت"

"من هەموو لەگەڵت دەبم دڵنیابە، هەر کاتێک و لە هەر شوێنی ویستی شتێکت هەبوو بەمنی بڵێ"

ئەمەوێ لەرزینی خوارووی گەدەم پشتگوێ بخەم بەڵام کوڵمەکانم هاواری ڕەنگی سوور دەکەن

دەزانم ئەمە ڕستەیەکی ئاسایی بوو بەلای ئەوەوە بەڵام بەڕاستی هەستێکی نامۆم بۆ دروست بوو

چییە؟ خۆ ئەوم بەدڵ نییە

"وە… ویستم شتێکت پێبدەم"

دەستی کردە گیرفانی و دوو کاغەزی دەرهێنا، زیاتر بە بلیت دەچوو

ئەوە…!!

"دەزانیت کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو گروپی ئێکسۆ کۆنسێرتیان دەبێت منیش هەوڵم دا بۆ بەدەستھێنانی دوو بلیت"

"مــ مەبەستت چییە؟"

"ئەمە بۆتۆیە میرا'شی… قبوڵی دەکەیت ڕاستە؟ بەڕاستی ماندووبووم بۆ دەستکەوتنیان چونکە لەماوەی چەند چرکەیەک بلیتەکان تەواو فرۆشران"

"من… تەنھا…"

نازانم چی بڵێم

ئەمە شتێکی ئاسایی نییە!

تا ئێستا هیچ کەس ئەوەی بۆ نەکردووم

وە ئەو گرینگی پێدانەی…

لە لایەکی تر خواستەکانمی بەرز نرخاندوە

یەکێک لە خەونەکانمی بۆ بەدی هێنام

دڵخۆشی و پەرۆشی جەستەمی وڕووژاندوە!!

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now