𝐀 𝐦𝐨𝐦𝐞𝐧𝐭

105 26 123
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

وابیرم دەکردەوە ڕۆژێک بتوانم بە ئاسوودەیی و بێدەنگی نانی بەیانیم بخۆم

بەڵام ئەمە ئەستەم بوو بەهۆی دوانەکەوە

وە ئێستا کە ئەوان لە ماڵ نینە نۆرەی دوو مناڵی ترە کە تەمەنیان ٢٠ ساڵ زیاترە!

مینھۆ و سونگھوون وەک بڵێی بەم بەیانیە بونەتە ڕادیۆ و بێدەنگ بونیان ئەستەمە

نازانم ئەو هەموو قسە لەکوێ دێنن؟ من کچم و تا ئێستا ئەوەندە قسەم نەکردووە… ئەڵێی ژنی بەر دەرگان

لەگەڵ زەنگی دەرگاکەکە هەردووکیان بێدەنگ بوون، سەیری کاتژمێرەکەم کرد ئاماژەی بە حەوت و نیو دەدا، بەم بەیانیە کێ ڕێگای لێ بزر بووە و هاتۆتە ئێرە؟

"من دەرگاکە دەکەمەوە"

براکەم هەڵسا و چێشتخانەکەی جێھێشت، بەوەی تەنھا هۆڵەکە بەرامبەر چێشتخانەیە نەم دەزانی کێیە و هیچ دەنگێکییش نەبوو

بەردەوامیم بە خواردنەکە دا، شەربەتەکەم هەڵگرت و خواردمەوە

"سڵاو"

سەیرم کرد تا بزانم کێیە، لە بەختی خراپی من شەربەتەکەم تف کردەوە، سەرم سوڕما کە یۆنجوونـ'ـم بەرامبەر خۆم بینی

ئەی هاوار!!

یۆنجوون چی دەکا لێرە؟

براکەم بە شەیتانی سەیری دەکردم

سەیری سۆنگھوونـ'ـم کرد ڕوخساری وەک بەستەڵەک بوو، ئێستە تێبینی ئەوەم کرد شەربەتەکەم بە ڕوخساری ئەودا کردووە!

لە چ درامایەک دەژیم

هەڵسامەوە و دەنگم هەڵبڕی

"یـ-ـیۆنجوون… چی دەکەی لێرە؟"

"ئــم، هاتم بە دواتدا تا بەیەکەوە بڕۆینە قوتابخانە"

بەر لەوەی قسەیەک بکەم مینھۆ دەستی خستە سەر شانی یۆنجوون و قسەی کرد

"کەوایە ئەمە هەوە؟ خۆشەویستەکەت؟"

لە شەرمەزاریدا سەرم نزم کردەوە، بە ژێر چاوەوە بینیم یۆنجوونـ'ـیش کەمێ سوور بۆوە بەڵام هەر لەمن باشتر بوو

"بەڵێ… من خۆشەویستی میــرا'م"

"خۆشحاڵبووم منیش مینھۆ، برای ئەوم"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now