𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭𝐢𝐧𝐠 𝐏𝐨𝐢𝐧𝐭

110 33 135
                                    



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

هێشتا بیرم لە ڕووداوەکان دەکردەوە

سەرم زۆر ئازاری هەیە بەرگەی ئەو هەموو شتە ناگرم

لە ماوەی چەند خولەکێک ڕووی ڕاستی هاوڕێکانت بۆ دەرکەوێت، ئەوان تەنھا بـۆ کاری خۆیـان لەگەڵت بوون، درۆیـان لەگەڵ کردیت

پێتوابێت دوای ١٨ ساڵ هاوڕێیەکی ڕاستیت دۆزیبێتەوە بەڵام......

بکەویتە خۆشەویستی یەکێکیانەوە؟

تەنھا دەمەوێ بگریم

دەبێت سەرنج بخەمە سەر وانەکەم... ناتوانم

سەرم لەسەر مێزەکە دانا و چاوەکانم لێکنا، دەمەوێ پشوو بدەم

"میرا تۆ باشیت؟"

گوێم لە دەنگی ئەو بوو، بێ ئەوەی سەرم بەرز بکەمەوە سەیریم کرد

وا نیشان دەدا زۆر بێ تاوانە و منیش وای دادەنێم ئاگاداری هیچ نییم

هەر بەڕاستی ئەویش شتێکە ها! بە باشی ڕۆڵ دەگێڕێت

"باشم..."

ڕووم سوڕاند نامەوێ بیبینم

ئەوە بە ئازارە

!!!!

هەر کە زەنگەکە لێیدا کتێبەکانم کۆکردەوە و چوومە دەرەوە، پێویستیم بە جێیەکە مێشکمی لێ ئارام بکەمەوە

"میرا!"

تەنھا بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن نازانم بۆ کوێ! بەڵام نامەوێ ئەو ببینم

ئەو کارە لەوە سەختترە کە پێشبینیم دەکرد

قسەکردن و پێکەنین بە ڕویدا و وای نیشان بدەم هەموو شتێک زۆر باشە ئەمە زۆر سەختە!

سەختە کە بزانیت بەکارهێنراویت لە پێناو هیچ!

خۆ من دەمزانی ئەمە تەنھا خەونێکی بێ مانایە و داوام لەو یۆنجوونـ'ـیش کرد بوەستێت لە هەر شتێک

بەڵام ئەو گەمژەیە سوڕە لەسەر ئەوەی دەیەوێت! تەنانەت نازانم چی دەوێت

وە کاتێک دەبینم تەنانەت دوو لە باشترین هاوڕێکانیشم لەگەڵ ئەو بوون... بایھی و دایۆن... ئەمەش کاری ئەو بووە

هەموو قسەکردن و گاڵتەکان

هەموو ئەو ساتانەی بەیەکەوە بەسەرمان برد

ئەو کاتانەی وا هەستم دەکرد دڵخۆشترین کەسم تەنھا بەبونی چەند هاوڕێیەک... کەچی درۆ بوو!

هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا

خۆمم بینیەوە لە باخچەی دواوە، لەسەر یەکێ کە کورسیەکان دانیشتم

گەڕاینەوە خاڵی سەرەتا

تۆ بەتەنھایت

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´


𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now