𝐀𝐩𝐨𝐥𝐨𝐠𝐢𝐳𝐞

35 15 49
                                    


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین بینیم هەمووان لەبەر دەرگا وەستـابوون، دە خولەک بـەر لە ئێسـتا باوکم پەیوەندی کرد پێی وتـین بگەڕێینـەوە، ئێستـاش وا دیارە ماڵی خەزوو- ئـا مەبەستـم ماڵی یۆنجوون دەڕۆن

دوای ئەوەی ئەوانمان بەڕێکرد گەڕایـنەوە ژوورەوە، ڕاستەوخۆ چوومە ژوورەکەم و خۆم هەڵدا سەر جێگاکەم- واھ شەوێکی لەبیـرنەکراوبوو!

دەنگی دەرگا هات سەرم بەرزکردەوە، ڕوسێـل هاتە ژوورەوە و منیـش ڕێک بوومـەوە، بە هێواشی هات و لەسەر جێگاکەم دانیـشت

"مـیرا... ئەمشەو زۆر خۆش تێپەڕی"

"وابـوو، هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد یۆنجوون لێـرە ببـینم"

"مـنیش بەهەمان شێوە"

"شتێکت دەویـست"

"ئمم بەڵێ، لەڕاستیدا... خۆشترین بەشی ئەمـشەو ئەوە بوو کە بە ئاسایی قسەت لەگەڵ مـن و جەیک دەکرد، بە ڕاستی ئەوە دڵخۆشی کردم. سوپـاس"

"پێویست بە سوپـاس ناکا هیچم نەکردووە"

"کەواتـە... شەوشاد"

سەرم جوڵاند و چووە دەرەوە، دەستـم لەسەر چاوەکانم دانا ئازاریان هەبوو، سەیری کاتژمێرەکەم کرد نزیک بوو لە یانزە. هەڵسامەوە و لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە، دایکمم بینی بەرەو ژوورەکەی دەچوو

"دایـکە! کەمێ قسە بکەیـن؟"

"باشە"

هاتە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخسـت، لەسەر سیسەمەکە دانیشت و منـیش هەمان شتم کرد

"چی بووە کچەکەم؟"

"دایـکە پرسیارێک دەکەم بەڕاستی وەڵامم بدەوە!"

"باشە پرسیارەکەت بکـە"

"بـۆچی ڕوسێـلت لەمن خۆشتر دەوێـت؟"

"چـی؟ ئای کچە شێتەکەم ئەم قسەیە چییە؟"

"دەی دایکە وەڵامم بدەوە"

"مـن هیچ کەسێـکم بەقەد منـاڵەکانم خۆشناوێـت، بۆچی قسەی وا دەکەیـت؟"

"کەواتە بۆچی ئەوەندە گرنگی بەو دەدەیـت؟"

"کچـم... ڕوسێـل بچووک کاتێک باوکی لەدەست دەدا، رینـا و مناڵەکانی زۆر تەنهـا بوون ئەوە ئەرکی ئێمە بوو گرنگیان پێبدەیـن... هەروەها...."

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 23 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now