𝐢𝐧 𝐬𝐜𝐡𝐨𝐨𝐥

88 24 5
                                    

ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە 🧚‍♀️🤍

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Rosel's P.O.V

" تۆ کێی؟" ئەو کوڕە پرسی و هەنگاوێک هاتە پێشەوە، خوایە من خۆم توشی چی کرد؟ نەفرەت تەنانەت ئەم دوانە چۆن یەکتری دەناسن؟

"مـن شیم ڕوسێلـم"

"بۆچی نامەت بۆ من دەنارد؟ نا- بۆچی وێنەی میرا'ت بۆمن نارد و وتت ئەوە خۆمم؟"

بەبێدەنگی سەیری زەویەکەم دەکرد، ئەویش بەردەوامبوو لەسەیرکردنم، گەر سەرەتا وێنەی خۆمم ناردبا شەرمەزار دەبووم، ئێستاش کە ئاشکرابوومە هێشتا شەرمەزارم!

منـ.... من کچێکی جوان نیـم بۆیە وا بیرمکردەوە گەر وا خۆم نیشان بدەم کە من میرام، ئەوکاتە بەردەوام دەبووین لە قسەکردن

وابیر ناکەمەوە شتێکی سەرنجڕاکێش لە مندا هەبێت بەڵام میـرا بە تەواوی ناوازەیە و ئیرەیی پێدەبەم، خۆزگە لە شوێنی ئەو دەبووم...

"وەڵامم نادەیتەوە؟"

سەرم هەڵبـڕی و سەیریم کرد، ڕوخساری خاڵی بوو لە هەر هەستـێک... بەڵام وەڵامیم نەدایەوە، هەناسەیەکی بێزاری هەڵکێشا

"چ وانەیەکت هەیە؟"

"ئیـنگلیزی"

"وەرە لەگەڵم... لە هەمان پۆلـین"

بە دوای ئەودا ڕۆیشتم بۆ نهۆمی سەرەوە، دوای بڕینی چەند ڕێڕەوێک لەبەردەم پۆلێک وەستایـن، پێم وابێت لەم قوتابخانەیە وون دەبم

"خاتوو هان ئەوە قوتابی نوێیە"

سەرنجی کوڕەکەم دا کە قسەی لەگەڵ مامۆستا کرد پاشان لە کۆتایی پۆلەکە دانیشت، چاوم بـە پۆلەکە خشاند بۆ دۆزینەوە مـیرا، بینیم لە تەنیشت کوڕێکی یەکجار قۆز دانیشتبوو... واھ ئایە خۆشەویستیەتی؟

"قوتابی بوێ؟ تکایە خۆت بناسێنە!"

"ئۆو.. سڵاو من شیـم ڕوسێـل، لە ئوستڕالیـاوە گواستوومەتەوە بـۆ ئێرە لەگەڵ خێزانەکەم... هیوادارم پێکەوە بگونجێین"

قوتابیەکان چەپڵەیان لێدا و منیش بە گۆشەی ٩٠ چەمیمەوە، خۆ مناڵ نین ئەو چەپڵە لێدانە چی بوو؟

"باشە... ڕوسیڵ؟ دەتوانی لە تەنیشت هیۆنجین دابنیشی"

ئاماژەی بە کوڕێک دا کە قژێکی کەمێ درێژی زەردی هەبوو، قۆزبوو... ئای خوایە هەموو کوڕانی ئەم قوتابخانەیە قۆزن؟

Writer's P.O.V

زەنگی قوتابخانە لێیدا و هەرایەکی گەورە دروست بوو، قوتابیەکان بە کۆمەڵ دەچوونە دەرەوە دوای وانە بێزارکەرەکە، ڕوسێل لە شوێنی خۆی ماوە و بینی کە مـیرا ئەوی پشتگوێ خست و لەگەڵ چەند کوڕێک چووە دەرەوە

سەرنجی خستە سەر جۆنگ سونگ ئەویش بە هەمان شێوە سەیری مـیرای دەکرد، هەستی بە شتێکی نامۆ کرد

"کچە نوێکە"

ڕووی سوڕاند بۆ لای هاوپۆلەکەی، ئەو کوڕەی لە تەنیشتی دادەنیشت

"بۆچی بەو جۆرە سەیری ئەوان دەکەی؟"

"ئـمم، هیچ شتێک نییە"

"ئەگەر لە پەیوەندی ئەوان دەپرسی... ئەوان خۆشەویستی یەکترن، مەبەستم یۆنجوون و میـرایە"

"یۆنجوون؟"

"بەڵێ"

"خۆیان ئەوەیان وت؟"

"نەخێر بەڵام ئەوە ئاشکرایە، هەموو کات پێکەوەن، ئەو نیگاکانیان بۆیەکتر.. ئەوە زۆر شتە"

"ئەی کوڕەکانی تر کێن؟"

"ئەوان هاوڕێی یۆنجوونن، پێموابێت ئێستا هاوڕێی میرا'شن"

"همم، یەک پرسیاری تر! ئەو کوڕەی لەوێ دادەنیشت" ئاماژەی بە شوێنی دانیشتینی جۆنگ سونگ کرد "ئەو چ پەیوەندیەکی بە مـیرا هەیە؟"

"ئەو سەرەتا میـرای بەدڵبوو، ئێمە جارێک سەبارەت بەوە قسەمان لەگەڵ کرد، بەڵام نازانم دەربارەی هەستەکانی پێ وتووە یان نا"

"تێگەیشتم، سوپاس بۆ ڕوونکردەوە"

واهھ! میـرا چەند بە بەختە؟ دوو کوڕی قۆز کڕەشیان لەسەر ئەو هەیە، بێگومان منیش وا جوان بووبام هەموان منیان بەدڵ دەبوو!

"ڕۆسیل؟ ئەوە ناوەکەت بوو؟

"ئەوە ڕوسێلـە! ڕوو-سێ-ل"

"ئاھ باشە، دێیتە دەرەوە؟ ئەو ناوەت نیشان دەدەم؟"

"ئەوە باش دەبێت"

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

نیهاو~~

خۆشمەوێـن 🫰

بـای 💕

هوانگ هیۆنجین: 🍒 ڕۆلێکی وای نییە تەنها ویستـم ئەندامانی تری سکیز ئاد کەم 🥹

هوانگ هیۆنجین: 🍒 ڕۆلێکی وای نییە تەنها ویستـم ئەندامانی تری سکیز ئاد کەم 🥹

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now