𝐑𝐚𝐩𝐮𝐧𝐳𝐞𝐥

127 27 126
                                    





༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺


Writer's P.O.V

دوایکەوت تا ئەو کاتەی جۆنگ سونگ هەستی بە بوونی کرد، بە سەرسوڕمانەوە ئاوەڕی بۆ میرا داوە بە ڕوونی نیشانەی پرسیار لەسەر ڕوخساری دەبینرا

"چی بووە؟ میرا"

"ئەوە، دەربارەی گروپەکە من کێشەم نییە پێویست ناکا تۆ بڕۆیت"

"هەر چیەک تۆ بیڵێی، بەڕاستی ئەگەر هەستت بە نائاسوودەیی کرد بێ دوودڵی پێم بڵێ باشە؟"

"ناکرێت ئەوەندە باش نەبیت"
بەمنگەوە لەبەر خۆیەوە گوتی بەڵام جۆنگ سونگ گوێی لێبوو، خەندەیەکی بچووکی کرد

"ئینجا… دەکرێ بەهۆی باشبونمەوە خۆشت بوێم"

"یـا! تۆ سەرم لێ دەشێوێنی"

"ھھھ ئەگەر ڕاستیت دەوێ خۆشم لەخۆم تێناگەم، نازانم دەمەوێ خۆشتبوێم یان لەبیرت کەم. بەڵام وەک وتم ئەوە دەکەم کە تۆ دەتەوێت"

"کەوایە… باشە، من دەڕۆم"

هەردوکیان بە ئاڕاستەی پێچەوانە ڕۆیشتن، تەنھا چەند مەترێکی کەم تا یۆنجوون بەرامبەر خۆی ببینی، هەوڵی دا دوورکەوێتەوە لێی بەڵام دەفەتی بۆ نەڕەخسا و وا ڕوویدا خۆی لە سەربانەکە بدۆزێتەوە

"چیت دەوێت"

"نازانم"

"گاڵتە دەکەیت؟"

"بە ڕاستمە! نازانم  بۆچی تەنھا دەمەوێ لەگەڵ تۆ بم"

واھ…

ئەو قسەی بۆ جاری هەزارەم دڵی میرای تواندەوە

ڕوومەتەکانی پڕکرد لە هەوا و خۆی بە سەیرکردنی شوێنە سەرقاڵ کرد

ئەم کارەی وایکرد یۆنجوون لەبەرامبەردا زەردەخەنە بکات، میرا قشت دیاربوو بەم هەڵسوکەوتەی ڕێک وەکو منداڵێکی بچووک

"میــرا"

"هم"

"تەنھا یەک پرسیارت لێ دەکەم"

"ئھم"

"ئایا… لەهیچ ڕوویەکەوە… منت بەدڵتە؟"

"......"

"تکایە وەڵامم بدەوە، وا هەست دەکەم تۆش منت خۆشبوێت بەڵام دەترسم لەوەی هەڵەبم، دەمەوێ ئیتر مێشکم لەو پرسیارانە ڕزگاری بێت ئەگەر وەڵامەکەشت ئازارم بدات بەڵام ڕێگە بدە پشوو بدەم"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now