1.

1.4K 194 102
                                    




-Are you ready?
So let's go..!

——————————————————









—Author pov.










"خاتوو بۆنێت، ئەو لە کۆگاکەیە."





ئەو لە وەڵامدا تەنها سەری بۆ جوڵاند،
پیاوەکە بە ڕێزەوە لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە.




ئەو هەڵسایەوە لەسەر جێگا گەورەکەی و بەرەو لای ئاوێنەکە ڕۆشت،
سەیری خۆی دەکرد و زەردەخەنەیەکی کرد،
ئەوەی کە ڕوخساری پیشانی دەدات بە تەواوی جیاوازە لە ناخی.



بۆنی زیاتری لە خۆیدا،
بۆنە دڵخوازەکەی.



وە بۆ کۆتاجار سەیرێکی خۆی کرد، ئەو زۆر جوان دەردەکەوێت.
تەواو نایاب.




بە هەنگاوە هێواش و بە فیزەکانی بەرەو کۆگاکە بەڕێکەوت کە لە دواوەی کۆشکەکەیە.





بە تەواوی متمانە بەخۆبوونەوە سەری بەرز ڕاگرتبوو، زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک یەکێک لە پیاوەکانی دەرگای کۆگاکەی بۆ کردەوە.





بە شێوازێکی تەواو فریودەر لەو پیاوەی بەرامبەری نزیک بووەوە، کاتێک لەسەر کورسیەکەی بەسترابۆوە.





دەنگی قاقای پێکەنینی ئەم ئافرەتە شۆخە هۆڵە چۆڵەکەی هەژاند.





"تۆ زۆر سەرنجڕاکێشی بەم شێوەیە"
بە دەنگە فریودەرەکەی وتی کاتێک بە چاوە ڕەنگ کاڵەکانی لەو پیاوەی دەڕوانی کە زۆر بە خراپی لە خۆشەویستی دابوو لەگەڵی.





"تۆ خەریکی چ نەفرەتیەکیت ئاڵی؟!"
هاواری کرد، بەڕاستی ئەم ڕەفتارانەی بە دڵ نەبوو.





لە خۆی دەپرسی چی ڕودەدات؟
بۆچی کچە خۆشەویستەکەی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکات؟




ئەڵیڤیا هەرگیز ئەم ڕووەی خۆی نیشانی ئەو نەداوە.




"ئاهـ خۆشەویستم بۆچی هاوار دەکەی گوێیەکانم ئازاری هەیە"
ئەڵیڤیا بە بێزاری وتی.



"ئۆهـ ببورە بەڵام ئەم وشەیە دەگەڕێنمەوە چونکە ئێمە ئیتر خۆشەویست نین تایهیۆنگ کیم"
بە توندی ناوی هێنا و ڕێک سەیری چاوەکانی کرد.






"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now