14.

849 140 132
                                    

One day when this cheer dies down,
Stay hey, stay by my side

For eternity, keep staying here
Hey, like your tiny pinkie

Longer than SEVEN summers
And cold winters..

Longer than numerous promises
And memories..

" V & Jimin - Friends "
——————————————————









-Taehyung pov-












لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبووم، نەمدەتوانی بخەوم و بەردەوام بووم لەوەی سەیری سەقفە سپیەکە بکەم کە لەگەڵ تاریکی ژورەکە ئەویش ڕەنگی تاریک بوو بوو.


نەمتوانی لە هەمان ژوور لەگەڵ ئەڵیڤیا بخەوم چونکە ئەگەر لەوێ بام دڵنیام کارێکم دەکرد کە دوبارە وام لێی دەکرد خراپتر دڵی بشکێت، بۆیە هاتم بۆ ژوورێکی تر.


ئەو زۆر بە خراپی منی توڕە کرد وە ئەوەندە هەڵچوبووم دەمویست ڕێک لەوێ بە خراپترین شێوە بە نەفرەتی بکەم، بەڵام خۆم کۆنتڕۆڵ کرد تەنها بۆ ئەوەی کارێک نەکەم دواتر لێی پەشیمان ببمەوە.


ئەو زۆر لاسار بووە، نازانم کە ئایە پێشتر هەرگیز بەم شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ کردووم یاخود نا بەڵام دەزانم کە بە شێوەیەک ئەم لایەنەی ئەوم بە دڵە.


ئەو ئەم شەو بە تەواوی لەگەڵ مێشکم یاری دەکرد، سەرەتا هاواری بەسەر داکردم و کێشەی دروست کرد کە خەریک بوو لێی بدەم بەڵام بەڵام باش بوو جۆنگکوک منی وەستاند.


وە کەمێک پێش ئێستا کاتێک بە تەواوی ئارەزووەکانم بەرز بووبوونەوە نەیهێشت لەگەڵی بم، ئەگەر ئەوە هەر کچێکی تر بووایە هەر لەوێ پارچە پارچەم دەکرد بەڵام ئەو ئاڵیــەکەی منە ناتوانم ئازاری بدەم، هەر چی بکەم ناتوانم بە ڕادەیەکی زۆر لێی توڕە بم و خراپ بم لەگەڵی.


من دوای ئەوەی دەستم لێی بەرز کردەوە زۆر توڕە بووم بەهۆی ئەوەی جۆنگکوک منی وەستاند لەو کاتەدا، بۆیە ڕۆشتم بۆ تاقیگەکە بۆ ئەوەی سەیری دکتۆرەکان بکەم کاتێک نەشتەرگەریان بۆ ئەو کچە دەکرد کە جۆنگکوک ئەمڕۆ لەگەڵ خۆی هێنا بووی.


ئەمە وای کرد کەمێک ئارام ببمەوە بەڵام لە هەمان کاتدا وای کرد ئارەزووەکانم بەرز ببنەوە کاتێک جەستەی ئەم کچەم بینی، جەستەی زۆر سەرنجڕاکیش بوو بەڵام..
جەستەی ئاڵیــەکەم زۆر سەرنجڕاکێشتر و جوانترە لە هەر جەستەیەک کە تاوەکو ئێستا بینیبێتم بەلامەوە، هیچ ئافرەتێک ناتوانێت ئەوەندەی ئەو کاریگەری لەسەرم هەبێت.


وە ئەم شێوەیەی کە هەیبوو کاتێک دەرگای گەرماوەکەی لێم کردەوە زۆر سەرنجڕاکێش و هۆت بوو، وە کاتێک سەیری منی دەکرد و لێم نزیک بوویەوە بەڕاستی ئەوە وای کرد حاڵم خراپتر ببێت، بەڵام ئەم شەیتانە هەڵیخەڵەتاندم و گاڵتەی پێم کرد، تەنها چاوەڕێی کات دەکەم بۆ ئەوەی تۆڵەی هەموو ئەوانەی لێ بکەمەوە.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now