4.

995 175 122
                                    

(V) no mtter who tries to stop me
I will go on my way
You only live once!

Leggo (leggo!) leggooo

Even if I live for a day
I'll have no regrets
Let's jump let's jump!

" BTS - Jump "
—————————————————










-Author pov-















چەند مانگێک تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکەی کۆتا جار، هەموو شتێک زۆر بە ئاسایی دەڕۆیشت.


ئەڵیڤیا وەک ئەوەی وتی تەواوی هەوڵی خۆی دا بۆ ئەوەی تایهیۆنگ لە بیر بکات، وە بە بیرکردنەوەی خۆی وا دادەنێت کە ئەوی لە بیر کردووە، بەڵام بێگومان ئەوە وانیە.


وە تایهیۆنگ لەم ماوەیەدا هیچ دەنگێکی نیە، بەڵام بێدەنگ بوونی ئەو مەترسیدارترە لەوەی کە شتێک بکات.


دوای ئەوەی باوکی ئەڵیڤیا بە هەموو شتێکی زانی زۆر توڕە بوو بەڵام بێگومان ئەو کچەکەی زۆر خۆشدەوێت بۆیە نەیتوانی زۆر قسە لەسەر ئەم بابەتە بکات، بەڵام ئەو دڵخۆش بوو بەوەی کچەکەی لەم پیاوە جیابووەتەوە چونکە ئەو پلانێکی تری هەبوو.


چونکە ئەڵیڤیا زۆر هەستی بە شەرمەزاری دەکرد بەهۆی ئەوەی بەسەری دا هاتووە بەرامبەر بە باوکی، بۆیە ئەگەر باوکی هەر شتێکی وتبا ڕێک بە قسەی دەکرد، چونکە کۆتا جار کە بە قسەی ئەوی نەکرد کەوتە نێو هەڵەیەکی گەورەوە کە بە جیابوونەوە کۆتایی هات.


بەڵام ئایە تایهیۆنگــیش ئەمە بە جیابوونەوە دادەنێت؟


تایهیۆنگ تەنها زۆر سەرقاڵ بوو بە کارەکانی بۆیە نەیتوانی لەو ڕۆژەوە چاوی بە ئەڵیڤیا بکەوێتەوە وە توشی زۆر کێشە بووبوویەوە لەبەر ئەوە بە تەواوی خۆی ون کرد لەم ماوەیەدا.








ئەڵیڤیا شۆک بوو بەوەی ڕۆژێک لە ناکاو باوکی گەڕایەوە و پێی وت کە کەسێکی بۆ دۆزیوەتەوە و پێویستە هاوسەرگیری لەگەڵ دا بکات، ئەم هاوسەرگیریە بێگومان بۆ سودی بازرگانی خۆی بوو، بەڵام وەک ئەوەی وتم ئەڵیڤیا هەموو شتێکی دەکرد کە باوکی پێی دەوت بێ ئەوەی بیر بکاتەوە.


ئەو تەنها زۆر شکاو بوو، ماندوو بوو بۆ ئەوەی ژیان بکات، بێزار بوو لەوەی ئیتر بۆ خۆشیەکانی خۆی هەوڵ بدات، تەنها وەکو جەستەیەکی بێ گیان ژیانی خۆی دەکرد کە بۆ ئەو زۆر سەخت بوو تایهیۆنگ لە بیر بکات، بەڵام هەوڵی خۆی دەدا.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now