24.

802 137 116
                                    

Stay gold
Even in your dreams!

Stay gold
I'll find you!

Stay gold
I want to feel your touch!

Stay gold
Everything about you!

Stay gold
Captivates my heart!

Stay gold
I want to have you!

" BTS - Stay Gold "
——————————————————













-Alivia pov-














زیاتر لە دوو مانگ تێپەڕیووە لەو کاتەوەی کە دەستم بە ژیان کردن کردووە لەم کۆشکە مەزنەی تایهیۆنگ کیم وە بووم بە هاوسەری فەرمی ئەو، هەموو ئەمانەی ڕوویاندا زۆر خێرا بوون بە شێوەیەک وەک خەونێک وابوو.


لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆش من وەک کەسێک کە بوونم نەبێت لە جیهاندا بەردەوامیم بە ژیانم داوە، ناسنامەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێ و سەیر.


بێ ئەوەی کەس بزانێت کە من لە ژیاندام و لێرە دەژیم جگە لە تایهیۆنگ و ئەوانەی کە بەم بابەتە دەزانن هیچ کەسێکی تر بە بوونی من نازانێت، تەنانەت دایک و باوکیشم.


من زانخوازم بۆ ئەوەی بزانم ئایە ئەوان هەست بە چی دەکەن لە نەبوونی من..
ئایە ئەوان ئەگەر بزانن من هێشتا لە ژیاندام کاردانەوەیان چۆن دەبێت؟


نازانم، بەڵام دڵنیام لەوەی ئەوان ئازار دەچێژن بەهۆی دووری من لێیانەوە، بەڵام من هیچ ڕێگە چارەیەکی ترم نیە جگە لەوەی لەگەڵ تایهیۆنگ بم لێرە.


ئەو بەڕاستی پێویستی پێمە!


هەموو شتێک بە باشی دەڕوات بەڕێوە جگە لەوەی کە تایهیۆنگ زۆر بە نامۆیی ڕەفتار دەکات، نازانم کە چۆن بتوانم ئەو ڕزگار بکەم لەمە.


ئەو بە تەواوی دەروونی تێک چووە وە بە شێوەیەکی سەیر ڕەفتار دەکات کە هەندێک جار شۆک دەبم بە کردارەکانی.


بەڵام ئەو هەرگیز ئازاری بە من نەگەیاندووە، وە ئەوە وام لێ دەکات زیاتر نیگەرانی بم و خۆشەویستیم بۆی زیاد بکات.


ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتی بدەین، نامانەوێت زیاتر بارودۆخەکەی لەسەر سەخت بکەین.


ئەو هێشتا باشە و نەگەیشتۆتە بارودۆخێک کە بە تەواوی خۆی لە دەست بدات، بەڵام دکتۆر پێی وتین کە دەبێت زۆر ئاگاداری بین، وە دەبێت بە زوترین کات چارەسەر وەربگرێت، ئەگینا.. ئەوە زۆر خراپ دەبێت.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now