17.

787 145 105
                                    

I just wanna get high with my lover
VEO UNA MUÑECA CUANDO
MIRO EN EL ESPEJO

Kiss, Kiss..!

Looking dolly, I think
I may go out tonight..

I just wanna ride,
Get high in the Moonlight..

" Kali Uchis - Moonlight "

[ P.S ~ I feel butterflies in my stomach when I listen to this song:) ]
—————————————————














-Author pov-












"خێراکە بیڵی!"
تایهیۆنگ هاواری کرد بۆ ئەوەی بیڵی بەهۆش خۆی بهێنێتەوە.





ئەڵیڤیا لەگەڵ هاوارەکەی تایهیۆنگ ڕاچڵەکی و سەیری براکەی کرد کە خەریک بوو لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە، بە خێرایی لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و دەستی براکەی گرت.





"تکایە ئەوە مەکەن!
ئێوە بە نیازن ژیانی کەسێکی بێتاوان لەناو ببەن تەنها بۆ ئەوەی باوکم ڕزگار بکەن!
دڵنیام کە باوکم ئەوەی ناوێت.."
ئەڵیڤیا لە براکەی دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی واز لەم بیرۆکەیە بهێنێت و ئەم کارە دڵڕەقانەیە نەکەن، لە کاتێکدا دەستی ئەوی بە توندی گرتبوو.





بیڵی بە توندی دەستی خۆی لە نێو دەستی ئەڵیڤیا دەرهێنا و هاواری کرد.






"تۆ باسی چ نەفرەتیک دەکەیت؟!
باوکم خەریکە گیان دەدات تۆش لە خەمی ژیانی کەسانی تریت!"
بیڵی بە هاوار و توڕەییەوە وتی کە بە تەواوی پەست بوو بوو بەهۆی ڕەفتارەکانی خوشکەکەیەوە، بێگومان ئەو لە ئێستادا هیچ شتێکی بەلاوە گرینگ نیە جگە لە ژیانی باوکی.






"بوێری ئەوە نەکەیت جارێکی تر دەنگ بەسەر هاوسەرەکەمدا بەرز بکەیتەوە!"
تایهیۆنگ لە ناکاو بە دەنگێکی زبر و ڕەقەوە وتی کاتێک ئەڵیڤیای دوور خستەوە لە بیڵی.
"هەر ئێستا بڕۆ و کارەکەت بکە!"






بیڵی هەستی بە ناخۆشی کرد کە تایهیۆنگ بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ کرد بەڵام لە ناکاو ئەوەی کە تایهیۆنگ وتی وەک شەقێک بەر سەری کەوت 'هاوسەرەکەم' ئەو سەرسام بوو بەوە، هەرچەندە ئەو دەیزانی کە تایهیۆنگ خوشکەکەی دەکات بە هاوسەری خۆی بەڵام لەو بڕوایەدا نەبوو ئاوا زوو ئەمە ڕووبدات،  بەڵام لەو کاتەدا نەیدەتوانی هیچ شتێکی تر بکات جگە لەوەی شوێن فەرمانەکانی تایهیۆنگ بکەوێت.






"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now