23.

866 141 428
                                    

Rainy days
I'm thinking about you..

What to say
Wish I knew how to..

Find the way right back to you,
On the rainy days like..

" V - Rainy Days "
———————————————————











-Author pov-











ئەڵیڤیا لە بەردەم ئاوێنەکە وەستا بوو وە قژی خۆی شانە دەکرد دوای ئەوەی بە وشککەرەوەی قژەکە وشکی کردبووەوە، لە هەمان کاتدا تایهیۆنگ خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو بە خاولیەکەی دەستی، سەرنجی لەسەر شێوە سەرنج ڕاکێشەکەی ئاڵیـــەکەی بوو کە ئەو تەنها خاولیەکی سپی لە جەستەی ئاڵاند بوو.


تایهیۆنگ بە هێواشی لێی نزیک بوویەوە وە لە دواوە باوەشی لێی دا، دەستەکانی بە نەرمی لەسەر کەمەری ئەڵیڤیا دانا وە چەناگەی لەسەر شانی ئەو دانا کاتێک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆیانی دەکرد.


ئەڵیڤیا لە بەردەم خۆیەوە زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد وە شانەکەی دەستی دانا لەسەر مێزەکەی پێشی، بە هێواشی دەستی دانا لەسەر دەستەکانی تایهیۆنگ وە بە خۆشەویستیەوە سەیری یەکتریان دەکرد لە ئاوێنەکەوە.






"زۆر بیری ئەم ساتانەم دەکرد خۆشەویستم"
تایهیۆنگ بە دەنگە قوڵەکەی چرپاندی وە زەردەخەنەیەکی شیرینی بە ئەڵیڤیا بەخشی.
"بیری زەردەخەنەکەتم دەکرد وە بۆنە تایبەتەکەت، دەستلێدانەکانت وە ئەو کاتانەی کە ناوم دەهێنیت بە سۆزەوە، ئەوانە هەموویان خاڵی لاوازی منن کە وام لێ دەکەن بە تەواوی پەیوەست بم پێتەوە شیرینەکەم"







ئەڵیڤیا تەنها بە زەردەخەنەیەکی گەورە وەڵامی دایەوە و چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی چێژ لەو ماچە بچوکانە ببینێت کە تایهیۆنگ لەسەر شانی و ملی جێیدەهێشتن، ئەو تەنها نەیدەزانی کە چۆن وەڵامی وشە هۆشبەرەکانی ئەم پیاوە ڕۆمانسیە بداتەوە.


بەڵام لەناکاو بەهۆی ئەم قسانەی تایهیۆنگـــەوە ئەوەی بیر هاتەوە کە ئەم پرسیارەی لێ بکات کە هەمیشە لە بیری دەکرد بۆ ئەوەی لێی بپرسێت یانیش کاتەکەی بە گونجاو نەدەزانی.







"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now