25.

815 135 412
                                    

Louder than bombs I break..

A torrent of pain..

That look you made
Ever since I knew
I wasn't wearing that look

Louder than bombs I break..

" BTS - Louder Than Bombs "
——————————————————













-Alivia pov-














دوای ماوەیەک کە ڕووی خۆم سوڕاندەوە بۆ لای ئۆتۆمبێلەکە و نزیک بوومەوە لێی، سەرسام بووم بەوەی کە بە چاوەکانی خۆم بینیم.








"تایهیۆنگ ئەوە تۆ چیت کردووە!"
بە سەرسامیەوە وتم کاتێک بەرەو ڕووی ئەو ڕۆیشتم.









"ئەوەم بیرە کە جارێک وتت ئەم جۆرە ژوانەت بە دڵە"
تایهیۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵان وە منیش باوەشم لێیدا.








بەڵێ بیرمە جارێک لێی پرسیم چ جۆرە ژوانێکم دەوێت وە من لە وەڵامدا پێیم وت کە بە ئۆتۆمبێل ڕێگایەکی دوور ببڕین و لە کۆتاییدا لەو شوێنە بوەستین کە سەرنجمان ڕادەکێشێت وە دواتر ئۆتۆمبێلەکەمان بڕازێنینەوە و وەک خێوەتگەیەکی لێ بکەین.


ئەو بە تەواوی هەموو شتێکی ئامادە کردبوو ڕێک وەک ئەوەی کە من دەمویست، دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی کردبووەوە وە بە شێوەیەکی جوان ئەوێی ڕێک خستبوو، سەرین و سەرچەفی خۆڵەمێشی ڕاخستبوو لە ناوەوە وە چەند شیرینی و خواردنەوەیەکی دانابوو، بە تەواوی نایاب و نەرم دەردەکەوت.


باوەشە توندەکەم پچڕاند وە بەرەو ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتم، پێڵاوەکانم داکەند پێش ئەوەی بە تەواوی بڕۆمە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە وە دواتر پاڵکەوتم لەسەر سەر جێگا نەرمەکە، بە تەواوی ئاسودەبەخش بوو، سەرینە نەرمەکان وایان کردبوو زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت لەوێدا.


تایهیۆنگ بە هەمان شێوە پێڵاوەکانی داکەند وە لە تەنیشتم پاڵکەوت، دڵنیام ئەو بەهۆی شۆفێریەوە زۆر ماندوو بووە، ئەوە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند تاوەکو گەیشتینە ئێرە.








"ئەوەت بە دڵە؟"
تایهیۆنگ بە زانخوازیەوە پرسیاری کرد کاتێک ڕووی خۆی بۆ لای من سوڕاند.








من کاتێک لەسەر پشت پاڵکەوتبووم دەمتوانی لە سەقفی ئۆتۆمبێلەکەوە کە کرابوویەوە ئاسمان و درەختە بەرزە سەوزەکان ببینم، ئەوە دیمەنێکی تەواو سەرنج ڕاکێشە، چ کەسێک دەتوانێت ئەوەی بە دڵ نەبێت؟!








"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now