6.

907 159 114
                                    

You look at me and, girl,
You take me to another place!

Got me feeling like I'm flying,
Like I'm out of space!

Something about your body says,
' Come and take me '

Got me begging, got me hoping that
the night don't stop!

" Enrique Iglesias - Bailando "
—————————————————












-Alivia pov-











دوای ئەوەی لەگەڵ ئەم گەمژەیە سەمامان کرد من زۆر هەستم بە ماندویی دەکرد بۆیە گەڕامەوە بۆ شوێنەکەی خۆمان بۆ ئەوەی دابنیشم، وە جۆن ڕۆیشت بۆ لای هاوڕێکانی بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکات، بەڕاستی هاوڕێکانیشی وەکو خۆی گەمژەن.



بە بێزاری لەسەر قەنەفە گەورەکە دانیشتبووم و خواردنەوەیەکم لە دەست بوو بە هێواشی دەمخواردەوە، ئەوە خواردنەوەیەکی ئاسایی بوو نەمدەویست سەرخۆش ببم و ببم بە ئامانجێکی ئاسان بۆ هاوسەرە بێزارکەرەکەم.



لە ناکاو دەنگێکی بەرز هات کە وای لێ کردم لە شوێنی خۆم ڕاچڵەکم و خواردنەوەکە بەسەر دەستم و جلەکەم دا بڕژێت، ئەوە دەنگی گۆرانیەکە بوو کە لە ناکاو بەرز کرایەوە و خەڵکی دەستیان کرد بەوەی بە شێتانە سەما بکەن لە ناوەڕاستی هۆڵەکە، لە ڕاستیدا من سەرم سوڕماوە لەوەی ئەوان چۆن ماندوو نابن، هەرچەندە پێشتر زۆر حەزم بە ئاهەنگێڕان و سەما کردن بوو بەڵام ئێستا حەزی پێ ناکەم.



بە تەمبەڵیەوە لە شوێنەکەی خۆم هەڵسامەوە بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ دەستشۆر تاوەکو خۆم پاک بکەمەوە، بەڕاستی ڕقم لەوەیە کە دەستەکانم پیس ببن وا هەست دەکەم ئەگەر بۆ چەند خولەکێکی تر دەستم نەشۆم ئەوا بەرەو شێتی دەچم.



دوای شوشتنی دەستەکانم خاولیەکی پاکم هەڵگرت و دەستەکانم پێی وشک کردەوە وە لەسەر دەستشۆرەکە جێمهێشت، بەڕاستی میزاجی ئەوەم نەبوو کە خەریکی جلە بوکێنیەکەم بم و پاکی بکەمەوە بۆیە هەر وا جێمهێشت هەر خۆی شوێنەکەی دیار نیە نەبۆتە پەڵە وە کەس نازانێت کە من خواردنەوەم بەسەریدا ڕشتووە.



کاتێک دەمویست بگەڕێمەوە بۆ هۆڵەکە لە ناکاو هەستم بە دەستێک کرد لەسەر قۆڵەکانم و ڕایکێشام بۆ لایەکی تر، ویستم بقیژێنم بەڵام ئەو کەسە بە خێرایی دەستی لەسەر دەمم دانا، دڵم زۆر بە خراپی لە سینەم دا لێیدەدا بەهۆی ئەم ڕوداوەی کە ئێستا ڕویدا، بە خێرایی سەیری ڕوخساری کەسەکەم کرد.




"سەیرکە ئەڵیڤیا ئەمە بخە نێو خواردنەوەی هاوسەرە گەمژەکەتەوە باشە!"
ئەو وتی کاتێک دەستەکانی لەسەر دەمم لا برد و زەرفێکی بچوکی لە نێو گیرفانی چاکەتەکەی دەرهێنا و خستیە نێو دەستمەوە.




"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now