26.

736 131 331
                                    

I'm wondering, are you my best friend?
Feel's like a river's rushing through my mind..

I wanna ask you, if this is all just in my head..
My heart is pounding tonight, I wonder..

" V - Sweet Night "
——————————————————












-Author pov-













ئەوان لە نزیک ئاگرەکە دانیشتبوون لەسەر ئەو کورسیە بچوکانەی کە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان، تایهیۆنگ ئاگرێکی کردبووەوە بەو دارانەی  کە دوای نیوەڕۆ بەیەکەوە لەگەڵ ئەڵیڤیا کۆیانکردبووەوە.


هەردووکیان هەستیان بە گەرمبوونەوە دەکرد بەهۆی تینە بەهێز و گەرمەکەی ئاگرە ڕەنگ پرتەقاڵیەکە کە بە کەمی ڕەنگی بەلای زەردەوە دەچوو.


کەشێکی ئارام و بێ دەنگ هەبوو لە نێوان دوانەکە کاتێک ئەڵیڤیا سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ دانابوو وە هەر یەکەیان کوپێک شوکڵاتەی گەرمیان لە نێو دەست دابوو و کەم کەم دەیانخواردەوە، بەتانیەکە لەسەر شانیان بوو کە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی زیاتر گەرم ببنەوە.


ئەوان تەنها دەیانویست چێژ لە کاتەکەیان وەربگرن لەم شەوە تاریکە لە نێو ناوچەیەکی دوورە دەست دا، ئەوە ساتێکی زۆر تایبەت بوو بەلای هەردووکیانەوە کە نەیاندەویست بە هیچ شێوەیەک کەشەکە بشێوێنن.


دوای کەمێک تایهیۆنگ هەستی کرد کە ئەڵیڤیا لەسەر شانی خەوی لێ کەوتووە، سەیرێکی کرد وە لە بەردەم خۆیەوە زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد بەهۆی شیرینیەکەیەوە، ئاڵیــەکەی لێوەکانی گرژ بووبوون بەهۆی ئەوەی ڕومەتی لەسەر شانی تایهیۆنگ بوو وە ئەمە وای کردبوو شێوەیەکی زۆر شیرین و خرپنی پێ ببەخشێت.


تایهیۆنگ نەیدەویست بجوڵێت تەنها بۆ ئەوەی ئەڵیڤیا بەم شێوەیە بمێنێتەوە لەسەر شانی و بە ئاگا نەیەتەوە هەرچەندە دەیزانی کە ئەو ئاوا بە ئاسانی لە خەوەکەی بە ئاگا نایەت، بەڵام هێشتا ئەو ئەوەی بە دڵ بوو کە بەم شێوەیە لەسەر شانی خەوی لێکەتووە.


پیاوە چاو قاوەییەکە چاوە درەوشاوەکانی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان تەنها بۆ ئەوەی ببینێت کە مانگ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەدرەوشێتەوە لە نێو تاریکی شەودا، بە تەواوی دڵ و هۆشی تێکەڵ بوو لەگەڵ ئەم دیمەنەی بەردەمی بە ڕادەیەک وای لێی دەکرد سەرسام بێت بەوەی مانگ و ئەستێرەکان چەندە ئەفسوناوین.


ئەو هەستی بە ئارامیەک کرد لە ناخیدا بۆ یەکەم جار دوای ماوەیەکی زۆر، هەستی بە پارێزراوی و ئاسودەیی کرد، هەستێک کە ماوەیەکی زۆرە نەیتوانیوە بەدی بکات لە خۆی دا.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now