13.

879 145 164
                                    

Why are you crying?
It's only you and me here,
Me and you~ Oh you~

" V & RM - 4 O'clock "
——————————————————













-Alivia pov-












دەرگای گەرماوەکەم کردەوە بۆ ئەوەی تایهیۆنگی هۆت لەبەرامبەر خۆم ببینم، چاوەکانی بەسەر هەموو بەشێکی جەستەمدا دەگەڕاند، چاوەکانی دەدرەوشانەوە هەرکە دوبارە سەیری منی کردەوە و پەیوەندی چاوی لەگەڵ بەستم.



هەستم پێی کرد، لە چاوەکانی ئەوەم بینی کە ئەو چەندە منی دەوێت، ئەم حەزەی کە ئێستا لە نێو چاوە درەوشاوەکانی دا دەبریسکێتەوە زۆر زۆرە، زۆر زیاتر لە کۆتاجار کە بەیەکەوە خەوتین، ئەوە دوو ڕۆژ پێش ئەو کاتە بوو کە لە یانەکە بینم و زانیم خیانەتم لێ دەکات.



لەو کاتەوە هەرگیز ڕێگەم پێی نەدایەوە دەستم لێ بدات، هەمیشە بیانوویەکم بۆ خۆم دەدۆزیەوە بۆ ئەوەی خۆمی لێ بە دوور بگرم.



ئەوەم ناوێت، نامەوێت لەگەڵ پیاوێک بم کە خیانەتی لێم کرد لە کاتێکدا بەڵێنی پێم دا کە واز لە خووە خراپەکانی دەهێنێت.



ئەو تەنها پیاوێکی لادەر و خوێڕیە کە منی بەکارهێنا بۆ مەبەستە خراپەکانی کە من هێشتا تێناگەم بۆچی ئەوەی لەگەڵم کرد.



ئایە من شایەنی هەموو ئەوانە بووم؟



ئەو یەکەم خۆشەویستی من بوو، هەرچەندە تەمەنم گەورە بوو بەڵام متمانەم بە خۆشەویستی نەبوو، بۆ یەکەمجار کەوتمە نێو داوی خۆشەویستیەوە، وە ئەوەش لەگەڵ کەسێکی هەڵە کە وای لێم کرد ئەو متمانەیەی کە پێیم هەبوو هەمووی بچێتە ژێر گڵ.



لە بیرکردنەوە بێ کۆتاکانم هاتمە دەرەوە کاتێک تایهیۆنگ هەنگاوی نا بەرەو لای من، من بێ ئەوەی بجوڵێم دەستم بۆ ئەو پەتە برد کە ڕۆبەکەم پێی داخست بوو وە توندترم کرد، زەردەخەنەیەکی بچوک کەوتە سەر لێوەکانم کاتێک بینم برۆکانی گرژ کرد.



ئەو زیاتر نزیک بوویەوە لێم بەڵام من بە دەستەکانم ڕێگریم لێی کرد لەوەی زیاتر نزیک بکەوێتەوە، ئەو بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم.





"لەوە زیاتر نزیک مەبەوە لێم"
بە متمانە بەخۆبوونەوە وتم کاتێک سەیری نێو چاوەکانیم دەکرد.




"بەڵام تۆ دەزانی کە زۆر بیرت دەکەم"
ئەو بە بێتاوانیەوە وەڵامی دامەوە، بەڵێ ئەو دەیەوێت فریوم بدات.





"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now