19.

836 151 343
                                    

Take my hand,
Don't let go of my hand!

My, come closer,
My, we can't miss each other!

In Love Maze..

" BTS - Love Maze "
——————————————————













-Author pov-













ئەڵیڤیا هەستی بە باشی نەدەکرد وە ویستی لەم ژوورە بچێتە دەرەوە لە کاتێکدا تایهیۆنگ بە چێژەوە سەیری ئەوانی دەکرد و هەستی بە خۆشی دەکرد بەوەی ئێستا ئەنجام دەدرێت، ئەو ئاگاداری ئاڵــیەکەی نەبوو کە لە چ بارودۆخێکی سەخت دایە لە ئێستادا.


ئەڵیڤیا هەڵسایەوە لە شوێنی خۆی، بەڵام هەرکە ئەم دیمەنەی بینی نەیتوانی ئیتر بەرگە بگرێت و بەردەم چاوەکانی تاریک بوو.


بێگومان بۆ کچێکی ئاسایی لەم شێوەیە کە ناتوانێت بەرگەی بینینی شتی لەم شێوەیە بگرێت شتێکی ئاسایی دەبێت کە لە هۆش خۆی بچێت، ئەو وەک تایهیۆنگ نیە کەوا چێژ ببینێت لە سەیرکردنی نەشتەرگەری و خوێن وە ئەم جۆرە پڕۆسانە، تایهیۆنگ ڕاهاتووە بەمانە وە حەزی پێیەتی لە کاتێکدا ئەڵیڤیا ئەمە یەکەم جاریەتی شتێکی ئاوا ببینێت.


ئەڵیڤیا خەریک بوو بکەوێتە سەر زەویکە کاتێک هاوسەنگی خۆی لەدەست دا بەڵام تایهیۆنگ لەوە خێراتر بوو کە پێشبینی دەکرا وە بە خێرایی لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و ئەوی گرتەوە.


تایهیۆنگ بەردەوام ناوی ئەوی دەهێنا بە شڵەژاویەوە لە کاتێکدا ئەوی خستە نێو باوەشی خۆیەوە و بەرزی کردەوە بۆ ئەوەی لەوێ بیباتە دەرەوە.






"ئاڵی!
ئای خوایە ئاڵی چی بوو؟!"
بە نیگەرانیەوە لێی پرسی کاتێک دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە دەرەوە جۆنگکوک بە خێرایی بە دوایان دا ڕۆیشت.





بەڵام تایهیۆنگ هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت لە لایەن ئەڵیڤیاوە ئەو بە تەواوی لە هۆش خۆی چووبوو وە ئاگاداری ئەم دونیایە نەمابوو.


جۆنگکوک بەپەلە ڕۆیشت بۆ ئەوەی بانگی دکتۆرێک بکات وە تایهیۆنگ ئەڵیڤیای بەرەو نزیکترین ژوور برد بۆ ئەوەی لەوێ دایبنێت و پشکنینی بۆ بکەن.


بە هێواشی ئەوی لەسەر جێگاکە دانا، وە سەیری ڕووخسارە ڕەنگ پەڕیوەکەی ئەڵیڤیای کرد کە بەهۆی ترسەکەیەوە ڕەنگی بە تەواوی سپی هەڵگەڕابوو.





"من پێم وتیت کە نەیەتە ژوورەوە!
من دەبێت چەند جاریتر پێت بڵێم کە گوێڕایەڵی من بە!"
تایهیۆنگ بە توڕەیی و هاوارەوە وتی، ئەو تەنها زۆر ترسابوو لەوەی ئاڵیــەکەی شتێکی خراپی بەسەر بێت وە ئێستا لەبەردەم چاوەکانی بێ هۆش بووە.





"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now