5.

956 165 99
                                    

For you I could pretend like I was happy when I was sad..

For you I could pretend like I was strong when I was hurt..

" BTS - Fake Love "
——————————————————
















-Author pov-














ئەڵیڤیا لە بەرامبەر ئەو پیاوە وەستا بوو کە دەبێت بە هاوسەری لە چەند خولەکێکی تردا، جۆن کاڵڤن پیاوێکی کەشخەی ڕێک پۆش بوو، پیاوێکی لەخۆبایی و قۆز بوو، قژی قاوەیی کاڵ و باڵایەکی بەرز و ڕێک، جەستەی پتەو و ماسولکە دار بوو، شێوەکەی لەگەڵ ناوبانگەکەی دەگونجا، ئەو لە جیهانی بازرگانیدا زۆر ناودار بوو.



بەڵام وەک ئەوەی هەموو ئەمانە هیچ کاریگەریەک لەسەر ئەڵیڤیا دروست نەکەن، ئەو تەنانەت سەرسام نەبوو بە هیچ شتێکی ئەو.



قەشەکە ئەو شتانەی دەخوێندەوە کە لەسەر کتێبەکەی دەستی نوسرابوو کە بەشێک بوو لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریەکە، وە ئەڵیڤیا تەنها بە بێزاریەوە لەوێ وەستا بوو و هیوای دەخواست زوو ئەمانە کۆتاییان بێت، هەرچەندە دەیزاینی دوای ئەوە هیچ شتێکی باش ڕوونادات.



جۆن تەنها بە دڵخۆشیەوە لەوێ وەستا بوو، هەر چۆنێک بێت ئەو ئەڵیڤیای زۆر بە دڵ بوو، بەلایەوە کچێکی جوانی پێگەیشتوو و سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام ئەو نەیدەزانی ئەم ئافرەتەی بەردەمی پێشتر دڵی خۆی داوە بە پیاوێکی تر و هێشتا دڵی پەیوەستە بە ئەوەوە.



بێگومان ئەگەر ئەوەی بزانیبایە ئەوا بە چاوێکی تر سەیری ئەوی دەکرد، هەرچەندە زۆر ئەوەی بەلاوە گرینگ نیە ئەوەی بەلای جۆنەوە گرینگ بێت ئەوەیە کە ئەو ئافرەتێکی جوان و سەرنجڕاکێشە وە لە هەمان کاتدا باوکی دەوڵەمەندە و دەتوانێت بە شێوەیەک لە شێوەکان یارمەتی بدات.










هەموو کاتەکە لەوێ دوو کەس هەبوون کە لە دوورەوە سەیری ئەم دیمەنەی بەردەمیان دەکرد.



بە وریایەوە ناسنامەی خۆیان شاردبووەوە، جلەکانیان بە تەواوی ڕەش بوو وە ماسکیان بەستبوو بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە، یەکێکیان بە ڕقەوە سەیری ئەوێی دەکرد ئەوی تریان هەوڵی دەدا ئەم پیاوەی تەنیشتی هێور بکاتەوە.









"کاری قەشەکەت چارەسەر کرد؟"
دەنگی زۆر توند بوو کاتێک خەریک بوو ناخی گڕ بگرێت بەوەی کە ئێستا بە چاوەکانی خۆی دەیبینێت.




"هەموو شتێکم ڕێک خستووە، تەنها پێویستە بە هێواشی هەنگاو بنێین"
ئەم پیاوەی کە ڕێک لە تەنیشتیەوە وەستا بوو بە متمانەوە وەڵامی دایەوە.




"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now