16.

791 136 161
                                    

Have I lost myself ?
Or have I gained you?

I suddenly run to the lake,
There's my face in it..

Please don't say anything,
Reach my hand out to cover the mouth..

But in the end,
Spring will come someday,
The ice will melt and flow away!

" V - Singularity "
——————————————————














-Author pov-












دوای ئەوەی ئەڵیڤیا کەمێک ئارام بوویەوە، هەرچەندە مێشکی زۆر جەنجاڵ بوو وە ترسێکی زۆر بەسەریدا زاڵ بوو بوو، تایهیۆنگ کەمێک ئەوی بە نێو تاقیگەکەدا گەڕاند و شوێنەکانی نیشان دا جگە لەوەی ئەو ببات بۆ مۆزەخانە تایبەتەکەی خۆی، چونکە نەیدەویست ئاڵیــەکەی ئەم شوێنە تۆقێنەرە ببینێت.


هەمووان سەرسام بوون بە بینینی ئەم ئافرەتە جوانە لەوێ، ئەوە یەکەم جارە کە گەورەکەیان ئافرەتێک بهێنێت بۆ ئەوێ و دەست لە ناو دەست شوێنەکانی نیشان بدات.


ئەوان بەلایەنەوە شتێکی نامۆ و سەرنجڕاکێش بوو، تایهیۆنگــی دڵڕەق و توند بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتێکی شۆخ و ترساو دەکات.


ئەوان یەکەمجار بوو گەورەکەیان بەم شێوەیە ببینن، ئەو زۆر بە هێمنی ڕەفتاری لەگەڵ کچەکەی دەکرد لە کاتێکدا کە لەگەڵ هەموو کارمەندەکانی ئەوێ زۆر سارد و سامناکە.


لە کۆتاییدا تایهیۆنگ ئەڵیڤیای برد بۆ ئۆفیسەکەی خۆی، ئەڵیڤیا لەسەر یەکێک لە قەنەفە ڕەشەکانی ئەوێ دانیشت کاتێک هێشتا زۆر ترساو بوو، هەموو شتێک لە نێو مێشکی دا ئاڵۆز و شێواو بوو، سەرسام بوو بوو بە بینینی بەشەکانی ئەم تاقیگەیە کە زۆر کاری دڵڕەقانەی تێدا ئەنجام دەدرێت.


سەرسام بوو بوو بە بینینی ئەم هەموو کارمەند و دکتۆر و پەرستارە لەوێ کە بێ وەستان خەریکی کارەکانیان بوون، بێ ئەوەی یەک دەنگی بچوکیان لێوە بێت، شوێنەکە زۆر ئارام و بێ دەنگ بوو.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now