18.

783 138 179
                                    

Where's my angel at the end of the day?

Someone come and save me,
please only a weary sigh of the day..

I guess everyone's happy..
Can you look at me?

Cuz I'm blue and grey..!

" BTS - Blue & Grey "
———————————————————











-Alivia pov-












"باوکە.."
بە خێرایی وتم هەرکە دەرگای ژورەکەم کردەوە.





باوکم وەک جەستەیەکی بێ روح لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو، کۆمەڵێک ئامێر لە دەوری بوو وە هەریەکەیان پەیوەست کرابوون بە ئەوەوە، بە تەواوی بێ ڕەنگ بوو بوو، ژێر چاوەکانی تاریک بوو بوون وە دڵی زۆر بە هێواشی لێی دەدا کە وا هەستم دەکرد لە چەند چرکەیەکی تر بە تەواوی لە لێدان دەوەستێت.


بە هەنگاوی هێواشەوە لێی نزیک بوومەوە و لە تەنیشتیەوە وەستام، دەستەکانیم بە نەرمی گرت، زۆر ساردە، دەستەکانی زۆر ساردە وەک ئەوەی ئیتر خوێن بە نێو دەمارەکانی دا هاتووچۆ نەکات، زۆر ترسام بە توندی دەستیم گوشی لە نێو دەستم دا.





"باوکە سەیرکە من لێرەم.. کچەکەت..
تکایە چاوەکانت بکەوە!
من ناتوانم بەرگەی لەدەستدانی تۆ بگرم تکایە!"
بە دڵی پڕەوە وتم.





ئاخر باوک بۆ کچەکەی هەموو شتێکە، ئەوان دەبن بە پشت و پەنا وە باوەشە گەرمەکەیان دەبێت بە ئاسودەترین شوێنی جیهان.


باوکم هەمیشە باشترین بووە بۆ من، دەزانم ئەم ماوەیە کەمێک گۆڕا لەگەڵم هەموو ئەوەش بەهۆی هەڵەکانی خۆمەوە بوو بەڵام دەزانم ئەو هێشتا منی زۆر خۆشدەویست، دڵنیام کە ئەو هەرگیز ڕێگەی نەدەدا ئازارم پێ بگات، دڵنیام ئەو بە هەر شێوەیەک بێت هەوڵی پاراستنی منی دەدا، هەر بەو هۆیەوەشەوەیە ئێستا لەم حاڵەدایە، ئەو نەیتوانیوە بەرگەی ئەوە بگرێت کە من لەدەست بدات.


هێواش هێواش ڕێگەم بە خۆم دا فرمێسکەکان بەسەر کوڵمەکانمدا بێنە خوارەوە، باشە ئێستا کەس لێرە نیە بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بم بینێت، بەڕاستی زۆر جێگای بەزەیی دەبووم ئەو کاتە.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now