15.

828 146 240
                                    

A house made of cards,
And us inside..

Even if you say you see the end,
Even if you say it'll collapse soon

A house made of cards,
And stupidly us..

Even if you say it's a useless dream
Just stay a little more like this..

Stay..

" BTS - House Of Cards "
——————————————————













-Author pov-











تایهیۆنگ دەرگای ژووری خەوتنەکەی کردەوە، بینی کە هێشتا ئەڵیڤیا خەوتووە، بەرەو لای ڕۆیشت و بەتانیەکەی لادا لەسەر جەستەی بۆ ئەوەی بەخەبەری بهێنێت.





"هەڵسە..
تۆ تا کەی ئاوا دەخەویت؟"
تایهیۆنگ بە دەنگی بەرز وتی کاتێک هەوڵی دەدا ئەڵیڤیا لە خەوە قوڵەکەی هەڵبستێنێت.




"تکایە با کەمێکی تریش بخەوم"
ئەڵیڤیا بە خەواڵویی وتی کاتێک سەری خۆی نوقمی سەرینەکەی کرد بۆ ئەوەی درێژە بە خەوەکەی بدات.





"نەخێر، کاتی ئەوە نیە ئێمە دەبێت بڕۆین بۆ شوێنێک"
تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە کاتێک سەرینەکەی لە ژێر سەری دەرهێنا بۆ ئەوەی بێزاری بکات و ئەڵیڤیا واز لەو هەمووە خەوتنە بهێنێت.





"من هێشتا زۆر خەواڵوم تکایە بە کاتێکی تر بڕۆین"
ئەڵیڤیا بە بێزاری وتی.





"وتم هەڵسە و خۆت بگۆڕە، لەوە زیاتر کاتم بە فیڕۆ مەدە"
تایهیۆنگ بە توڕەیی وتی.





"نامەوێت"
ئەڵیڤیا بەبێ ئەوەی بیر بکاتەوە وتی.





"وام لێ مەکە خۆم جلەکانت بگۆرم و بە زۆر لەگەڵ خۆم بتبەم هەر ئێستا هەڵسەوە!"
تایهیۆنگ بە توندی وشەکانی دەردەبڕی و ددانەکانی جیڕ دەکردەوە، بەڕاستی ئەو خەریکە ئارامی خۆی لە دەست دەدات لەگەڵ ئەم کچە کەللە ڕەقەی.






ئەڵیڤیا هەرکە گوێی لەمە بوو چاوەکانی فراوان بوو.
"دەڕۆین بۆ کوێ؟"
ئەو لە ناکاو هەڵسایەوە و بە زانخوازیەوە پرسیاری کرد.






"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now