29.

743 129 183
                                    

Just one day..
If I can be with you!

Just one day..
If I can hold your hands!

" BTS - Just One Day "
———————————————————












-Author pov-












دەرگای سەرەکی کۆشکەکە کرایەوە وە ئەو سەری خۆی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ببینێت ئەو کەسەی هاتە نێو ماڵەکەیانەوە کێیە لە کاتێکدا بە بێزاری لە شوێنی خۆی دانیشت بوو وەک ئەوەی بارگرانی هەموو دونیا لەسەر شانەکانی بێت، ئەو کەسەی کە هاتە ژوورەوە لە دەرگاکەوە وای لێی کرد ڕووی خۆی گرژ بکات.


ئافرەتێکی قژ کورت بوو کە شێوەی بە تەواوی نامۆ بوو بەلای ئەوەوە، بەڵام بە شێوەیەک ناسراو دیار بوو وەک ئەوەی لە شوێنێک ئەوی بینی بێت یاخود بە کەسێک بچێت کە دەیناسێت، بەڵام بێگومان ئەوە یەکەمجاری بوو ئەم ئافرەتە جوانە ببینێت.


ئافرەتەکە وا دیار بوو کە لە ناوەڕاستەکانی تەمەنی دابێت بەڵام هێشتا زۆر گەنج دەردەکەوت، ستایلێکی شیک و کەشخەی هەبوو کاتێک بە جەستە ڕێکەکەیەوە بەرەو ناوەوەی خانووەکە ڕێی کرد، وە لە دوایەوە چەند پیاوێک دەرکەوتن کە چەند جاتایەکیان بە دەستەوە بوو وە بە چاوەکانی ئاماژەی پێیان کرد کە جانتاکان بەرەو سەرەوە ببەن.


ئەڵیڤیا ڕاستەوخۆ لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە وە بەرەو ڕووی ئەو ئافرەتە نامۆیە ڕۆیشت لە کاتێکدا ئافرەتەکە هیچ دەربڕینێک لەسەر ڕووخساری نەبوو، بە تەواوی وەکو ئافرەتێکی بێ هەست و لوت بەرز دەردەکەوت وەک ئەوەی هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا بێت.









"ئۆهـ، خانمەکەم ئەوە ماوەیەکی زۆرە.."
دایکە جودیث بە سەرسامیەوە وتی کاتێک لە چێشتخانەکەوە هاتە دەرەوە و بەرەو لای ئەوان ڕۆیشت هەر لەو کاتەی کە ئەڵیڤیا گەیشتە بەرامبەر ئافرەتە ڕێک پۆشەکە.







"خانمەکەم؟!"
ئەڵیڤیا ڕووی خۆی گرژ کرد کاتێک سەیری دایکە جودیثــی کرد بە ڕووخسارێکی گوماناویەوە.









"بەڵێ خانمەکەم خاتوونی گەنج!
تۆ دەبێت ئەڵیڤیا بیت وایە؟"
ئافرەتەکە پرسیاری کرد کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە لەو کچە گەنجەی بەردەمی کە شێوەیەکی تەواو جوان و نایابی هەیە، ئەو بە چاوە تیژەکانی هەموو ئینجێکی کچە داماوەکەی دەپشکنی.








"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now