28.

689 134 427
                                    

Will something change?
No it probably won't..
But today ends.

When the hour and minute hands align..

The world holds its breath
For a second Zero O'clock..

And you're gonna be happy!

" BTS - Zero O'clock "
——————————————————













-Alivia pov-












چاوەکانم کردەوە، ڕاستەوخۆ سەیری تەنیشت خۆم کرد، ئەو لێرە نیە!


نەفرەت نەدەبووایە بخەوم، ئەو بۆ کوێ ڕۆشتووە؟


بە خێرایی لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە وە بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم، وام بیرکردەوە کە لەوێ بێت..
بەڵام نەخێر لێرەش نیە!


بێ وەستان بەرەو دەرەوەی ژوورەکە هەنگاوم نا، بە بێ ئارامی بە دوای تایهیۆنگ دا دەگەڕام، من ئێستا زۆر دەترسم، ئەو هەستەی کە ئێستا لە نێو ناخمدا هەیە هیچ باش نیە.


نازانم بۆچی بەڵام ئەو حاڵی باش نەبوو، چی ئەگەر شتێکی خراپی بەسەر دابێت؟


لە قوڵایی دڵمەوە دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی ئەو باش بێت، خودایە با ئەو هیچ شتێکی خراپی بەسەر نەیەت..


من تەنها هەستێکی خراپم هەیە لە ناخمدا، ناتوامم ئەوە دەربکەم لە مێشکم کە ئەو شتێکی خراپی بەسەر داهاتووە، ئەی چی ئەگەر ئەو هەوڵبدات ئازار بە خۆی بگەیێنێت؟


هیوادارم کە من هەڵە بم و ئەو تەنها لە باخچەکە بێت بۆ ئەوەی کەمێک هەوای پاک هەڵبمژێت یاخود هەر شوێنێکی تری ئەم ماڵە تەنها با ئەو سەلامەت بێت..


کاتێک ئەوم نەدۆزیەوە لە هیچ شوێنێکی ماڵەکە و لە نێو باخچەکە زۆر هەستم بە ترس کرد.


ئەو بۆ کوێ چووە؟


نەکا ئەو ڕۆیشتبێت بەرەو تاقیگەکە!


لەوکاتەدا کە بە دوای تایهیۆنگ دا دەگەڕام لەگەڵ ناو هێنانی ئەو بە بەردەوامی گوێم لە دەنگی جۆنگکوک بوو لە دوامەوە.






"ئەڵیڤیا چی بووە؟"
ئەو بە دەنگە خەواڵووەکەیەوە پرسیاری کرد، وە من بە پەشۆکاویەوە سەیری ئەوم کرد.







"تایهیۆنگ.. تایهیۆنگ لە هیچ شوێنێک دیار نیە!"
وەڵامم دایەوە کاتێک نەمدەتوانی لە شوێنی خۆم بوەستم دڵم زۆر بە خێرایی لێیدەدا.







"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now