20.

830 152 282
                                    

Follow the sound of the pipe,
Follow this song it's a bit dangerous
But I'm so sweet..

I'm here to save you!
I'm here to ruin you!
You called me, see?
I'm so sweet..

" BTS - Pied Piper "
———————————————————














-Alivia pov-















ئەمە هەفتەیەک زیاتر تێپەڕیوە لەو کاتەوەی هەموو ئەمانە ڕوویان دا، بەڵام هێشتا هەموو شتێک زۆر نامۆیە بەلامەوە.


باوکم ئێستا تەندروستی باشترە، ئەو حاڵی باشتر بوو بەهۆی نەشتەرگەریەکەوە وە دوای دوو ڕۆژ دکتۆرەکان وتیان کە ئیتر مەترسی لەسەر نەماوە.


بەڵام.. تایهیۆنگ ڕێگەی پێم نەدا چاوم پێی بکەوێت، واتا تەنها لەم دیوی پەنجەرەی ژوورەکەیەوە بۆ جارێک سەیرم کرد وە ئیتر ئەوان باوکمیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکەی شار پێش ئەوەی بە هۆش خۆی بێتەوە.


ئەوان دەترسان لەوەی باوکم لە ناکاو بە هۆش خۆی بێتەوە و هەموو شتێک بزانێت بۆیە هەرکە دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی ئەویان لێرە بردە دەرەوە.


ئەوە زۆر دڵڕەقانەیە کەوا بواری ئەوەی پێنەدام لەگەڵ باوکم قسە بکەم دوای هەموو ئەمانەی بەسەری داهات بەهۆی منەوە.


بەهەرحاڵ، من خەریکە ڕادێم بە بوونم لێرە، هەرچەندە هەست بە نائاسودەییەکی زۆر دەکەم، هەست بە دڵتەنگی و ئازار دەکەم هەر کاتێک بیر لە کارەکانی تایهیۆنگ دەکەمەوە.


وە ئێرە، زۆر لە ماڵەکەی خۆم جیاوازە، ئێرە زۆر بێدەنگە وە بە دەگمەن کەسێک دەبینم، تەنها سێ کەس دەبینم ڕۆژانە جگە لە پاسەوانەکانی دەوروبەر ئەوانیش تایهیۆنگ و جۆنگکوک وە ئەم خاتوونەی کە پێی دەڵێن دایکە جودیث.


وەک ئەوەی خۆی پێی وتم ئەو تایهیۆنگی بەخێو کردووە کە وەک دایکی ئەو وایە، بەڵام هەرگیز باسی دایکی تایهیۆنگی بۆم نەکردووە، وە تایهیۆنگ خۆشی هەرگیز باسی دایکی خۆی بۆم نەکردووە.


ئایە ئەو ڕاستی کرد لەوەی دایک و باوکی مردوون؟


باشە من باوەڕ دەکەم بەوەی باوکی مردووە بەڵام ناتوانم بڕوا بەوە بکەم کە دایکیشی مردبێت..


بەڵام با لە ئێستادا بیر لەوە نەکەمەوە، زۆر شتی تر هەیە لە ئێستادا کە مێشکیان سەرقاڵ کردووم.


تایهیۆنگ زۆر بە نامۆیی ڕەفتارم لەگەڵ دەکات، من لێی تێناگەم کە بەڕاستی چی دەوێت.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now