22.

922 144 503
                                    

Don't say it's OK!
Said I'm all right,
Said I'll be fine,

I'm sorry..

They are all lies,
Please don't leave,
Please don't go,
So far away!

" V - Love Me Again"
——————————————————











(ئازیزم، ئەم پارتە هەندێک بەش لەخۆ دەگرێت کە لەوانەیە بە دڵت نەبێت، ئەگەر ئاسودە نیت لەگەڵ ئەمە دەتوانی بیپەڕێنیت!)










-Alivia pov-

















"من متمانەت پێ دەکەم تایهیۆنگ"
وشەکان لە دەمم هاتنە دەرەوە کاتێک سەیری نێو چاوەکانیم دەکرد.





ڕاستەوخۆ دەربڕینێکی سەرسام بوو و دڵخۆش لەسەر ڕوخساری دەرکەوت وە زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد.






"بەڵێنت پێ دەدەم ئەمجارە بە هیچ شێوەیەک ئەو متمانەیەت لەدەست نادەم شیرینەکەم"
ئەو بە دەنگە پەرۆش و دڵنیا کەرەوەکەی وەڵامی دامەوە وە چاوەکانی بەردەوام بوون لە درەوشانەوە.






ئەو بەم شێوەیە زۆر بێتاوان دەردەکەوێت، بەڵام ئەوەی زۆر بە ئازارە ئەو ڕاستیەیە کە ئەو بێتاوان نیە، ئەو کاری خراپ و قێزەونی زۆری ئەنجام داوە کە ناتوانم تەنانەت بیریشی لێ بکەمەوە، بەڵام من دەمەوێت لەمەودوا دوبارە متمانەی پێ بکەم تەنها بۆ ئەوەی ئیتر لەم بارە دەروونیە شێواوەی خۆم بێمە دەرەوە.


هەوڵدەدەم لێی تێبگەم و لەگەڵی بم تەنها بۆ ئەوەی ڕێگا ڕاستەکەی نیشان بدەم، من ئەوم خۆشدەوێت کە وام لێ دەکات نەتوانم ببینم ئەو بەردەوام بێت لەسەر ئەم کارە و زیان بەخۆی بگەیێنێت وە لە کۆتاییدا ئازار بە خۆی بگەیێنێت ئەگەر چی زیانیشی بۆ من نەبێت.


هەموو بیرکردنەوەکانم کۆتایی هات کاتێک ئەو دوبارە خۆی لێم نزیک کردەوە، وابزانم ئیتر هیچ ڕێگایەک نەماوە بۆ ئەوەی لەوە دەرباز ببم و خۆم بدزمەوە لەوەی کە لەگەڵی بم.


ئەو منی دەوێت، وە من ئەوەم بۆ دەرکەوت بە باشی کە ئەو تەنها لەبەر ئەمە منی منی ناوێت تاوەکو ئارەزووەکانی بەتاڵ بکاتەوە یاخود لە ڕووی جەستەییەوە پێویستی پێم بێت، مەبەستم لەوەیە هەرچەندە من ڕێگەم پێی نەدەدا لێم نزیک ببێتەوە بەڵام ئەو هێشتا تا ڕادەیەک ئارام بوو وە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ دەکردم لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now