11.

833 151 83
                                    

Will you stay by my side,
Will you promise me?

If I let go of your hand,
You'll fly away and break,
I'm scared scared scared of that!

Will you stop time,
If this moment passes..

As though it hadn't happened,
I'm scared scared scared I'll lose you!

" BTS - Butterfly "
——————————————————











-Author pov-











ئەڵیڤیا گەڕایەوە ژورەکە بۆ ئەوەی خۆی بگۆڕێت، بەرەو ژوری جلەکان ڕۆیشت، وە هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە سەرسام بوو بەوەی بینی ئەوە گەورەترین ژوری خۆگۆڕین بوو لە ژیانی دا بینیبێتی، ئەو پێی وابوو کە ژورەکەی خۆی لە هەموو ژورێک گەورەترە تاوەکو ئێستا.



بەڵام هەرکە ئەم ژورەی بینی بۆی دەرکەوت کە ئەو هەڵە بووە، هەنگاوی نا بۆ ناوەوە وە سەیری ڕەفەکانی دەکرد کە پڕ کرابوو لە پێڵاو و جل و بەرگی جۆراو جۆر، لایەک تایبەت بوو بە جلی پیاوان وە لایەکیش تایبەت بە جلی ئافرەتان.



ئەو بیری لەوە دەکردەوە دەبێت لە کەیەوە تایهیۆنگ ئەم جلانەی لێرە دانابێت، ئایە هەموو ئەمانەی بۆ ئەو ئامادە کردووە؟



بەڵێ بێگومان هەموو ئەمانە بۆ ئەوە، تایهیۆنگ هەفتەیەک بەر لە ئێستا کاتێک پلانی ئەوەی دانا ئەڵڤیا بهێنێت بۆ ئێرە هەموو شتێکی بۆ ئەو ئامادە کرد بۆ ئەوەی هەموو ئەوانەی پێ ببەخشێت کە شایەنیەتی.



ئەڵڤیا بۆ لای یەکێک لە دۆڵابە شوشەییەکان ڕۆیشت و کردیەوە، عەزیێکی سپی گوڵ گوڵی کورتی هێنا دەرەوە کە قوماشەکەی زۆر نەرم و ئاسودە بوو بۆیە بڕیاری دا ئەمە لەبەر بکات.



کاتێک ئەو جلەکەی لەبەر کرد لە ناکاو دەرگای ژورەکە کرایەوە، تایهیۆنگی دەرخست بە ڕوخسارێکی ساردەوە کە هیچ دەربڕینێکی لەسەر نەبوو، ئەڵڤیا سەیری ئەوی دەکرد کاتێک تایهیۆنگ بەرەو لای جلەکانی خۆی ڕۆیشت و تیشێرتێکی ڕەشی هێنا و لەبەری کرد، وە بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت لەوێ ڕۆیشتە دەرەوە.



ئەڵیڤیا سەرسام بوو بەوەی بۆچی تایهیۆنگ لەناکاو بەم شێوەیە ڕەفتار دەکات، بەڵام ئەو دەیزانی هەموو ئەمانە لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە ئەڵیڤیا پێی وت
'ناتوانم ئیتر متمانەت پێ بکەم'
وە ئەو بیری لەوە دەکردەوە کە دەبێت بۆچی تایهیۆنگ ئەوەندە سارد بووبێت لەگەڵی بەهۆی ئەم وشانەوە.



سەیرێکی خۆی کرد لە ئاوێنەکە و قژی کردەوە بۆ ئەوەی پەخشانی بکات بەسەر شانەکانی دا و بە نەرمی بێتە خوارەوە، کەمێک لەو کرێمە نەرمکەرەوەی لە ڕوخساری دا کە لەسەر مێزەکە دانرا بوو پاشان سوراوێکی پەمەیی کاڵی بۆ لێوەکانی بەکار هێنا بۆ ئەوەی کەمێک ڕەنگ بدات بە ڕوخسارە ماندووەکەی.



"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now