Even Yeontan is luckier than me:!———————————————————
—Author pov.
"تۆ هەڵەی بەیب، ئەوە تۆی کە لەگەڵ کەسە هەڵەکە تێکەوتووی.
ئێستاش دەستەکانم بکەوە و لەوە زیاتر ئارامیم تاقی مەکەوە."
تایهیۆنگ وتی."ئۆهـ.. دەبێ بمبوری ئازیزەکەم، بەڵام دەبێت بۆ چەند ڕۆژێک لێرە بمێنیتەوە بۆ ئەوەی کەمێک بە خۆتا بچیتەوە و ئازار بچێژی."
ئەڵیڤیا بە شەیتانی وتی کاتێک زەردەخەنە فریودەرەکەی لەسەر لێوە پڕەکانی لا نەدەچوو."باشە، بەڵام تۆ هەڵەیەکی گەورە دەکەی بە هێشتنەوەی من لێرە.
لەوانەیە هەر چەند کاتژمێرێکی تر لێرە بم جوانکیلەکەم چونکە دڵنیام پیاوەکانم بەمزوانە لێرە دەبن"
تایهیۆنگ بێ دوو دڵی وتی.ئەو دڵنیا بوو کە ئەوان ئێستا بە دوای دا دەگەڕێن و بە زووترین کات دەیدۆزنەوە بۆیە پێویستی بەوە نەدەکرد خۆی نیگەران بکات یان بشڵەژێ.
وە لە هەمان کاتدا ئەو ئەوەی بە دڵ بوو، بینینی کچەکەی کە ئەم ڕووەی خۆی نیشان دەدات وای دەکرد زۆر دڵخۆش بێت.
بیری لەوە دەکردەوە کە زۆر لە یەک دەچن لە ڕووی زۆر شتەوە.ئەوە وای لە تایهیۆنگ کرد لە بەردەم خۆیەوە زەردەخەنە بکات.
"پیاوەکانت؟
تۆ دەبێت گاڵتە بکەیت تایهیۆنگ، تۆ کەست نیە تاوەکو گرینگیت پێ بدات، تۆ تەنها منت هەبوو بۆ ئەوەی گرینگیت پێ بدەم.
ئێستا ئەوە لە کوێوە هات؟
یان تۆ بیری ئەم جۆرە ئافرەتانە دەکەی بەڕێز کیم؟"
ئەڵیڤیا بە گاڵتەجاڕیەوە وتی کاتێک زیاتر ڕوخساری خۆی لە تایهیۆنگ نزیک کردەوە.
YOU ARE READING
"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction•"من تەنها بە دوو وشە تۆم فریوودا، بەڵام تۆ بە هەزار ڕێگا منت تێکشکاند!"• •"هەهــ! بەڵام هێشتا بە تەواوی بوونمەوە تۆم خۆشویست."• •"ئەمە تەنها کارێکی قێزەونە!"• «خەیاڵکردن جوانە، وانیە!؟» '' Kim Taehyung & Alivia Bonnet '' [ هەموو مافەکانی بۆ خۆم...