8.

1K 153 215
                                    

Did you see my bag?
It's hella trophies and it's hella thick

What you think bout that?
I bet it got my haters hella sick

Come and follow me follow me ~
With your signs up

I'm so firing firing boy
with your time's up

Keep on and running~ and running
Until I catch up

How you dare!!

" BTS - Mic Drop "
——————————————————











-Taehyung pov-












دوای چەند کاتژمێرێک ئێمە بەتەواوی نێو شارمان جێهێشت، زۆر نزیک بووین لەوەی بگەینە شوێنەکەی من.


ئەوێ شوێنێکی دوورە دەستە، خانوێکی گەورە لەگەڵ زەویەکی زۆر، من هەمیشە کارەکانم لەوێ ئەنجام دەدەم بەڵام بێگومان کەس بەوە نازانێت جگە لە خۆم و پیاوەکانم.


بۆ ئەوەی بە تەواوی کارەکانمان شاراوە بێت ئێمە زۆر بە بێدەنگی هەموو شتێک دەکەین، وە هیچ کەسێک بۆی نیە هیچ شتێک باس بکات کاتێک دەبێتە ئەندامێک لە نێو دەستەکەمدا تەنانەت بۆ نزیکترین کەسیشی.


وەک ئەوەی خۆم کردم، ئەڵیڤیا هێشتا هیچ شتێک دەربارەی کارەکانم نازانێت، بەڵام لەمەودوا هێواش هێواش دەبێت هەموو شتێکی پێ بڵێم وە زۆر ئاگادار بم لەوەی هەرگیز بۆ هیچ کەسێکی باس نەکات.


چونکە ئەوە پێویستە بۆ هەمیشە بە نهێنی بمێنێتەوە، تاوەکو ئێستا کەس نازانێت من سەرۆکی ئەم باندەم، وە کەس نازانێت کە شێوەی ڕوخسارمان چۆنە کاتێک کارەکانمان ئەنجام دەدەین.


بەهەرحاڵ من خانوێکی ترم هەیە لە نێو شار کە تەنها ئەوێم بە ئەڵیڤیا نیشان دابوو، بێگومان هەرگیز ئەوم نەهێناوە بۆ ئێرە.


من لە سەرەتاوە نەمتوانی هیچ شتێک بە ئەو بڵێم بەهۆی دوو هۆکار، یەکەمیان چونکە ئەوە یاسا بوو وە دووەمیان بەهۆی ئەوەی کە وا بیرم دەکردەوە ئەگەر بە هەموو ئەمنانە بزانێت ئەوا نایەوێت هەرگیز لێم نزیک ببێتەوە، من تەنها نەمدەویست ئەو لەدەست بدەم بەهۆی ئەو کارەی کە دەیکەم.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now