10.

897 153 169
                                    

Yeah, we are extra ~
But still part of this world

Extra plus ordinary ~
That's not even that special

Today we will never die ~
The light will pierce through the darkness

You want a new world too ~
Oh baby yes I want it!

" BTS - Not Today "
——————————————————












-Alivia pov-













چاوەکانم کردەوە، بەڕاستی ئەمڕۆ زۆر خەوتووم بەڵام هێشتا وا هەست دەکەم کە زۆر ماندووم، کاتێک بینایی بەردەم چاوەکانم ڕوون بوویەوە بە تەواوی، بینیم کە تایهیۆنگ هێشتا خەوتووە، لەسەر سینگ پاڵکەوتبوو لە کاتێکدا دەستێکی لەسەر کەمەرم بوو، ڕوخساری زۆر کیوت دەردەکەوێت، وەک ورچێکی شیرینی خرپن وایە.


بە هێواشی دەستی ئەوم لەسەر کەمەرم لابرد، دەمویست هەڵسمەوە و بزانم من لە کوێم، من پێشتر هەرگیز ئێرەم نەبینیوە.


کاتێک ویستم لە شوێنی خۆم بەرز ببمەوە، لە ناکاو هەستم بە دەستێک کرد لەسەر مەچەکم، منی ڕاکێشا بۆ خۆیی و گەڕاندمیەوە بۆ سەر جێگاکە، وە لە چرکەیەک دا من لە ژێر ئەو بووم.


سەرسام بووم بەم ڕەفتارە لە ناکاوە، بە چاوی فراوانەوە سەیری ئەو پیاوەم دەکرد کە کەمێک پێش ئێستا زۆر بە باشی دیار بوو کە خەوی لێکەوتووە.






"من هێشتا پێویستم بە خەو و پشوودانە"
ئەو وتی کاتێک سەیری نێو چاوەکانی دەکردم، ناتوانم ئیتر چاوەکانی بخوێنمەوە کە بە تەواوی مەبەستی چیە، ئەو وەک تایهیۆنگەکەی پێشتر نیە.



"مـ-مەبەستت چیە؟
تۆ دەتوانیت ئەوەندە بخەویت کە دەتەوێت"
من وتم کاتێک دەمویست مەچەکم دەربهێنم لە نێو گرتنە توندەکەی، هەست بە ئازاری مەچەکم دەکەم.



"هەر کاتێک من لە نێو جێگا بم تۆش لێرە دەبیت!
با ئەوە وەکو یەکەم یاسا دابنێین، ئازیزم"
تایهیۆنگ وتی کاتێک دەنگی زۆر فریودەر بوو، جۆرە دەنگێک کە بەردیش نەرم دەکات کاتێک گوێی لێ دەبێت.



"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now