7.

984 159 219
                                    

We were only seven
But we have you all now!

After the seven winters and spring
At the end of one's hands in hands

Oh I...
Yeah we got to heaven!

" BTS - We Are Bulletproof: the eternal "
—————————————————












-Alivia pov-














کاتێک ئەو بە هێواشی ماسکە ڕەشەکەی لەسەر ڕوخساری لادا من سەرسام بووم بەوەی کە بینیم.


تایهیۆنگ!


ناتوانم ئەو هەستەی ناخم دەرببڕم کە لە ئێستادا هەمە، هەستێک بە جۆرێک بە جۆش و خرۆشم وە بە شێوەیەک پەستم لەوەی دوای ئەم ماوەیە بەم شێوەیە خۆی دەرخستەوە.


ئەو نزیک بووەوە لێم لە کاتێکدا دەستێکی بەرز کردەوە و ئاماژەی بە پیاوەکانی کرد کە جۆن لەگەڵ خۆیان ببەن، من تەنها زۆر سەرسام بووم بەوەی کە ئێستا ڕویدا بۆیە تەنها سەیری ئەوم دەکرد.


کاتێک بە تەواوی گەیشتە بەرامبەرم بە چاوەکانی هەموو بەشێکی منی دەپشکنی وە زەردەخەنەیەکی کەم لەسەر لێوەکانی بوو، وەک ئەوەی من تاوانێکم کردبێت.


ئەو زۆر سامناک دەردەکەوێت بەم شێوەیە، کۆتا جار کە ئەوم بینی بە هەمان شێوە سامناک بوو بەڵام ئەوەی ئێستا زۆر زیاترە، من ئێستا زیاتر هەست بە ترس دەکەم لە بەرامبەری.


ئەو تەنها بە چاوە تاریکەکانی سەیری دەکردم تاوەکو هەموو پیاوەکان لە ژورەکە ڕۆشتنە دەرەوە، وە بێدەنگیەکی نامۆ دەستی بەسەر ژورەکەدا گرت بوو.





"ئاڵی، خۆشەویستم"
ئەو لە ناکاو وتی کاتێک قۆڵەکانی لە دەوری کەمەرم ئاڵاند و منی بۆ خۆی کێشکرد، منی نقوم کرد لە نێو باوەشە گەرمەکەی دا.



"بیرم دەکردیت شیرینەکەم"
ئەو بە دەنگە وروژێنەرەکەی وتی کاتێک سەری لە نێو قژم دا ون کرد بوو، پڕ بە سیەکانی بۆنی دەکردم.





'منیش بیرم دەکردیت تایهیۆنگ'


ویستم بەم شێوەیە وەڵامی بدەمەوە بەڵام نەمتوانی، لەناکاو هەموو شتێک وەکو سینەمایەک هاتەوە بەردەم چاوەکانم، ئەو شەوەی لە باڕەکە ئەوم بینی، ئەو وێنانەی کە پیاوەکانم بۆمیان گرتبوو کاتێک ئەو لەگەڵ ئافرەتەکان چێژی دەبینی، وە کۆتا جار کە چۆن بە ترسناکی قسەی لەگەڵ کردم.

من تەنها ناتوانم هەموو ئەمانە لە بیر بکەم.

دەپرسم ئایە هەر کچێک لە شوێنی من بێت هەمان هەستی منی نابێت؟

"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now