3.

1K 176 145
                                    

Imagine your face,
Say hello to me..
Then all the bad days,
They're nothing to me..
~With you!

" BTS V - Winter Bear "
—————————————————













-Alivia pov-












ئەو بەردەوام بوو لەوەی نزیک بکەوێتەوە لە کاتێکدا چاوەکانی بەردەوام لەسەرم جێگیر کرابوون.



کاتێک ئەوم بینی سەرسام بووم کە ئەو بۆچی بەم شێوەیە لە ناکاو دەرکەوت وە لە هەمووی نامۆتر ئەوە بوو ئەو چەکێکی بە دەستەوە بوو لە کاتێکدا زەردەخەنەیەکی ناشرین لەسەر لێوەکانی بوو.



ئەو بە تەواوی لێم نزیک بوویەوە کاتێک من بە سەرسامیەوە سەیری ئەوم دەکرد بێ ئەوەی یەک وشە لە دەمم بێتە دەرەوە.







"میوانێکی چاوەڕوان نەکراو بووم وایە؟
دەبوایە یەکەم هاتنم بۆ ماڵەکەت بە شێوەیەکی جوان بووبا، بەڵام...وا دیارە تۆ ئەمەت بە دڵ نەبوو"
ئەو بە تۆنێکی گاڵتەجاریەوە قسەی دەکرد ڕێک وەک هەموو کات.



بەڵام پێش ئەوەی ڕێگا بدات وەڵامی بدەمەوە دوبارە دەستی کردەوە بە قسەکردن لە کاتێکدا دەمانچەکەی دەستی بەرز کردەوە بۆ لای ملم و دواتر بە هێواشی بەرەو ژێر چەناگەم بردی.




"گەورەم لە کوێیە؟"
ئەو وتی، بەڵام ئەمجارە تۆنی دەنگی زۆر تۆقێنەر بوو کاتێک سەرنجی ڕوخسارە سارد و بێ دەربڕینەکەیم دەدا.



ئەوە وای لێم کرد زۆر بترسم یەکەم جار بوو ئەو بەم شێوەیە ببینم، ئەو هەمیشە کوڕێکی شیرین و خۆشەویست بووە بەلامەوە بەڵام ئێستا ئەو وەک بکوژێکی زنجیرەیی ترسناک دەردەکەوێت.




"جـ- جۆنگکوک تۆ باسی چی دەکەیت؟"
بە شڵەژانەوە لێیم پرسی لە کاتێکدا ئارەقەی سارد بە نێوچاوانم دا دەهاتە خوارەوە.




بەڕاستی ئەوە یەکەم جارمە کەسێک چەک لە بەرامبەرم ڕابگرێت، وە ئەوە وا لە دڵە نەفرەتیەکەم دەکات زۆر بە خێرایی لێ بدات.




"تۆ کاری گەمژانە دەکەیت و نازانیت کە خۆت دەخەیتە چ دۆزەخێکەوە وە ئێستاش وەک گەمژەیەک پرسیار دەکەی!"
ئەو زۆر بە توندی وتی کە وای لێم کرد هەنگاوێک بگەڕێمەوە دواوە.



"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now