12.

842 148 93
                                    

I could make it better
I could hold you tighter

On that long road Oh..
You are the light

Uninvited, unwelcome,
The only one who knew me

A never-ending night
You're the one who gave me morning

Can I hold that hand now Oh oh~
I can make it right!

" BTS - Make It Right "
——————————————————












-Alivia pov-











تایهیۆنگ بەردەوام بوو لە هاوار کردن و قسە ناشرینەکانی بەرامبەرم، ئەو چۆن دەتوانێت بەم شێوەیە بیر لە من بکاتەوە!


ئەوە وای لێم کرد زۆر توڕە بم، هەرگیز هیچ کەسێک بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ نەکردووم ئەو خەریکە بە ناوی خۆشەویستی ژیانم لێ زەوت دەکات، ئەگەر ئەو منی خۆشدەوێت پێویستە ڕێز لە هەست و بیرکردنەوەکانم بگرێت، بەڵێ ئەو تایهیۆنگەی کە من خۆشمویست بەم شێوەیە بوو بەڵام ئەم تایهیۆنگەی ئێستا هیچ یەک لەم پێوەرانەی نیە.


ئەو تەنها خۆی بەسەرمدا دەسەپێنێت وە ئەوە وام لێ دەکات بێزار بم لە ڕەفتارەکانی.





"کەواتە تۆ چیت بەسەر هاتووە؟
منیش هەمان تایهیۆنگی پێشتر لە تۆ نابینم!
ئەگەر ئەمانە بیرکردنەوەی تۆن ئەوا با بەم شێوەیە بێت کە تۆ دەیڵێیت، بەڵام ئەوە بزانە ئەگەر من ئەمانەم کردبێت ئەوا هیچ نیە لە بەرامبەر ئەوەی تۆ کردت بەرامبەرم"
بە هێواشی وتم کاتێک بە ڕقەوە سەیری نێو چاوەکانیم دەکرد، وە بەردەوامیم بە قسەکانم دا کاتێک ئەو وەڵامی نەدامەوە.
"باش بزانە من هێشتا هیچ شتێکم لە یاد نەکردوە تایهیۆنگ، تۆ تەنها منت هەڵخەڵەتاند وە لە دوامەوە خەریکی ڕابواردنی خۆت بوویت لەگەڵ سۆزا-"
نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم کاتێک تایهیۆنگ دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لێم بدات، بە خێرایی چاوەکانم داخست و بێدەنگ بووم، بەڵام هەستم بە هیچ شتێک نەکرد لەسەر ڕوخسارم.




بە هێواشی چاوەکانم کردەوە، بینم کە جۆنگکوک دەستی ئەوی گرتووە.



"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now