زۆر بەلامەوە سەیر بوو کە منی بینی زۆر سەرسام دیار بوو❞ سڵاو، ئەوە تۆی سێهـ─❝دەستی بەرز کردەوە لەبەردەمم وەك ئاماژەیەك کە بێدەنگ بم.
❞ من سێهونم بەڵام تکایە ناوم مەهێنە ❝وتی وەك ئەوەی ئاگادارکردنەوەیەك بێت، زیاتر سەرم لێشێوا، تەنها دەستم بەرەو ئەو برد.
نەجوڵا و بە بیرکردنەوەی بەتاڵ سەیری کردم
❞ تۆ ڕێگەپێدراو نیت لەم شوێنە بی ❝وتی❞ئەم شوێنە تەنها بۆ منە❝❞ بۆچی؟ براکانیشت بەهەمان شێوە نایەن بۆ ئێرە؟❝پرسیم، کەمێك پێش ئێستا ئاوا بەساردی مامەڵەی نەکرد بۆچی ئێستا وادیارە کە...خەمبارە؟
سەری ڕاوەشاند و بیری لە وەڵامەکەی دەکردەوە
❞ خۆم لەوان جیاکردووەتەوە، هەرچەندە هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کامیاندا نییە، ئەوان برایەکی زۆر باشن...بەڵام دەبێت ئەوە بکەم لەبەرئەوەی من بچووکترینی خێزانەکەم ❝ئەرێ هەمیشە بچووکی ماڵ نییە کە نازی هەڵدەگیرێت؟ هەموو کات زیاتر جێی سەرنجن و گرنگیان پێ دەدرێت، وانییە؟
❞ لە خێزانەکەی مندا بەو شێوەیە نییە ❝بە سەر لێشێواوی و شۆکەوە سەیری ئەوم کرد، ئەوە منم یان ئەو مێشکمی خوێندەوە؟❞ تکایە، پێویستە بڕۆیت ❝دووبارە وتی.
❞ بۆ خۆت جیادەکەیتەوە؟ تۆش بەشێکیت لەم خێزانە، ئەی وانییە؟ هەموو کات ئاوا بە تەنها بوویی؟ ❝پرسیم بە خۆ مۆنکردنەوە.
❞ زۆر زانیاریم نییە، من هەموو کات بەم شێوەیە بووم، ڕێگەپێدراو نیم لە دروستکردنی هیچ پەیوەندییەك یان هەر جۆرێك لە پەیوەست بوون لەگەڵ کەسانی دیکەدا ❝دەمویست وەڵامی بدەمەوە بەڵام ڕووخساری گۆڕا❞ سەرپێچی یاساکانم کرد من قسەم لەگەڵ تۆ کرد، بڕۆ، ناوی یەکتر دەزانین ئەوەندە بەسە❝
دوای ئەوە چووە ژوورەکەی، بەبێ باوەڕپێکردنەوە هەناسەم هەڵکێشا، ئەوە باش نییە، لەگەڵ ئەوەش، هێشتا لە سێهون تێناگەم، ئەو قسانەی کە کردی هیچ تێنەگەیشتم، تەنانەت خۆشی نازانێت بۆچی و هۆکار چییە کە خۆی بەدوور دەگرێت.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...