· ۩ EPILOGUE ۩ ·

3K 352 173
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



•Sehun's POV•

ســوور. ڕاهاتبووم کە حەزم لەو ڕەنگە بێت. ئەوە ڕەنگی کراسەکەی پێگی بوو کاتێك یەکەم جار هاتە ئەم ماڵە. سوور ڕەنگی سەرچەف و پەردەکانی ژوورەکەی بوو. سوور ڕەنگی بەستەرەکەی قژی بوو کە هەرکاتێك دەچووینە قوتابخانە شەوانەکە بەکاری دەهێنا. سوور ڕەنگی سووراوەکەی بوو ئەو کاتەی کە بۆ تەنهاو تەنها و یەکەم جار بینیم ئارایشت بەکاربهێنێت، ئەو شەوە بەڕاستی دڵڕفێن دیار بوو شتێکی باش بوو کە توانیم پێی بڵێم.

ئەو کاتە دەستم کرد بە حەزکردن لە ڕەنگی سوو.

ڕووخساری پێگی بەتەواوی سوور هەڵدەگەڕێت هەرکاتێك هەست بە شەرمەزاری دەکات. هەر وەك ئەو کاتانەی کە بەهۆی کەسایەتییەکەی ترییەوە ماچی دەکردم.

لەسەرەتادا حەزم لەو بیرۆکەیە نەبوو کە ببێت بە ئەهریمەن بەڵام بیرکردنەوەیەکی ترم هەبوو کاتێك بینیم کە چەند چاوە درەوشاوە سوورەکانی سەرنجڕاکێشە دیاربوون. ڕەنگی سروشتی چاوەکانی ڕەش، تاریك، بێ تاوان و پڕنهێنی بوون. چاوە سوورەکانی زۆر جیاوازتر بوون، تەڵەکەباز و شەیتانییانە بوون بەتەواوەتی بە پێچەوانەی پێگییەوە...بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەو چاوانە سەرنجڕاکێشن.

هەندێ کات حەزم لە ڕەنگی سوور نییە.

حەزم لە ڕەنگی سوور نییە هەرکاتێك دەیبینم لە چاوەکانی ماممدا. هەر لەو کاتەوە کە منداڵ بووم، ئەو شووم و خراپییە لە چواردەوری بوو. هەروەها حەزم لە ڕەنگی سوور نییە چونکە ئەو کۆتا جلەم بەبیر دەهێنێتەوە کە دایکم لەبەری کرد پێش ئەوەی بمرێت.

ئەو کاتانەش هەیە کە ڕقم لە ڕەنگی سوورە.

تەنها یەك ڕوونکردنەوە هەیە بۆ ئەمە.خـوێـن.
هەرخۆی زۆر زیاد لە پێویست خوێنم بینیوە. لە بیرمە کە کاتێك هێشتا منداڵێك بووم دەهاتمەوە هۆش خۆم و پێم دەزانی کە ئاژەڵم کوشتووە. هەموو ئەو خوێنانەم لەبیرە کە هاوڕێکانی پێگیم کوشت. هەموو ئەو خوێنانەم لەبیرە کە باوکم لێیدرابوو لەلایەن لوکاسەوە. ئەو دڵۆپە خوێنانەم لەبیرە کەوتنە خوارەوە کە پێگی بە دەستی گرتی تا بمپارێزێت. دواجار، بینینی ئەو هەموو خوێنەم لەبیرە کە چەقۆ زیوەکە چەقییە سنگی پێگی.

ئێستا حەز بە بەبینینی ڕەنگی سوور ناکەم چونکە ئەو ساتەم بەبیر دەهێنێتەوە. ئەو ساتەی کە دەمەوێت لەبیری بکەم. ئەو ساتەی کە دووبارە شکستم هێنا لە پاراستنی.

"(هـێـی سـێـهـون)"

هاتمەوە جیهانی ڕاستەقینە کاتێك گوێم لە دەنگی بێکهیۆن بوو.

"(لـێـرەیـن)"وتی.

کریس ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و هەموومان دابەزین. سەیری شوێنە ئاشناکەم کرد و ئاهێکم هەڵکێشا.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now